له وتارێكدا بۆ په‌یمانگه‌ی هادسن له واشنتن، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، چین گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه.
سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یانكات
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كریستۆفه‌ر رای به‌ڕێوه‌به‌ری "ئێف بی ئای"ی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكی یه‌ك سه‌عاتیدا له په‌یمانگه‌ی هادسن له واشنتن، رای گه‌یاندووه كه ده‌ستوه‌ردانێكی زۆری چین له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژده.
ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی چین بۆ كاروباره سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات، خۆی له دزینی زانیاری و سیخوڕی ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه كه تا ئێسته وڵاتێك كردبێتی.
زیاتر ده‌ڵێ، ده‌سه‌ڵاتی چینی هاووڵاتییانی خۆی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ده‌ژین، كردووه‌ته ئامانج و نایه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه و بۆ كاره سیخوڕییه‌كانی خۆی به‌كاریان دێنێ، زیاتر سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یانكات و ده‌یانخاته مه‌ترسییه‌وه.
دواتریش رای گوتی، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بارته‌قای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه نییه كه ئێسته چین ده‌یكات. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر جۆرێك بێت، ببێته هێزێكی گه‌وره‌ی دنیا.
پێشتر ململانێی ئابووری له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 2019 كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین ده‌ركه‌وت و به‌دوایدا هه‌موو دنیای گرته‌وه، ململانێكانی ئه‌و دوو وڵاته ئاڵۆزیی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێ كه ئه‌مه‌ریكا پێی وایه له‌باره‌ی كۆرۆناوه، چین زانیارییه دروسته‌كانی شاردووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی له ئه‌مه‌ریكا و دنیادا داوه. چینیش ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه.