له‌ڕێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی رۆژنامه‌نووس شیڤان شێرزاد، مردنی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان بڵاو كرایه‌وه.
ماوه‌یه‌ك بوو شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوو و به‌و مه‌به‌سته نه‌شته‌رگەری بۆ کرابوو، ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دێرینه‌ی هه‌ولێر، چاوانی لێك نا و ژیانی به‌جێهێشت.
له ده‌زگه‌ی "وشه"دا سه‌ره‌خۆشی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌نێرین
شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان كه له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه به گۆرانیگوتن ده‌ستی پێ كرد و له‌و بواره‌دا چه‌ندان گۆرانیی ناوداری وه‌ك "نه‌جیبه" و "رۆژهه‌ڵات" و زۆری تری تۆمار کرد. هاوكات هه‌ر له حه‌فتاكانه‌وه وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ركه‌وت، له‌و بواره‌شدا له چه‌ندان رۆژنامه و گۆڤار كاری كردووه كه له زۆرینه‌یاندا وه‌ك سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین رۆڵی كارای هه‌بووه.
شێرزاد له سه‌ره‌تای كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه له رۆژنامه‌ی "هاوكاری" ده‌ستی پێ كردووه و بە دوایدا له ده‌یان رۆژنامه و گۆڤار كاری كردووه، له‌ناویاندا "برایه‌تی"، "گوڵان"، "هه‌ولێر" و زۆری تر.
دوا كاری شێرزاد له رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین كاری ده‌كرد. ئێمه‌یش له ده‌زگه‌ی "وشه"دا سه‌ره‌خۆشی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌نێرین و داوا له خودا ده‌كه‌ین به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.