ماوه‌ی چوار رۆژه گه‌نجێك له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له رووباری سیروان خنكاوه و تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی به‌رگریی شارستانی كه‌لار ده‌ڵێ، تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی گه‌ڕانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه، به‌رپرسێكی ژینگه‌ش گۆڕینی رێڕه‌وی رووباره‌كه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ناو ده‌بات.
کارگەیانی چەو و لم بوونەتە هۆی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی سیروان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی تهمووز، ئیبراهیم محه‌مه‌د به‌رپرسی بنكه‌ی به‌رگریی شارستانی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی رۆژی پێشتر رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی رووباری سیروان له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه كه‌م كرایه‌وه، به‌ڵام ماوه‌ی چوار رۆژه ته‌رمی گه‌نجێك كه له رووباره‌كه‌دا خنكاوه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه .
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و گه‌نجه ناوی "كه‌یوان عه‌لی"یه و یاریزانی تیپی وه‌رزشی ئه‌حمه‌د قادره له شاره‌دێی باوه‌نوور، ئه‌مڕۆ كۆپته‌رێك گه‌یشته ناوچه‌كه بۆ هاوكاری كردنی تیمه‌كانمان له دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه.
چالاك نه‌جم به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به‌داخه‌وه به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كارگه‌ی چه‌و و لم له‌سه‌ر رووباری سیروان، رێڕه‌وی ئاوی رووباره‌كه له زۆر جێ‌دا گۆڕاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ژینگه‌ی گه‌رمیان دووپاتی ده‌كاته‌وه، سه‌رباری تێكدانی ژینگه‌ی ناوچه‌كه هاوكات له زۆر شوێن ئه‌و كارگانه بوونه‌ته هۆكار بۆ دروستبوونی چاڵی قووڵ و ئه‌وه‌یش مه‌ترسیی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
رۆژی یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووزه‌وه گه‌نجێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاره‌دێی باوه‌نووری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار به ناوی كه‌یوان عه‌لی، له رووباری سیروان له نێوان كه‌لار و باوه‌نوور خنكا، له‌و كاته‌وه تا ئێسته هاووڵاتییان و مه‌له‌وانانی ناوچه‌كه به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن و نه‌یانتوانیوه بیدۆزنه‌وه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی