هاووڵاتییانی ناوچه‌ی ژاڵه‌ی سه‌روو له سلێمانی كه ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، گرفتی هاتوچۆیان له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ دروست بووه و هانایان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بردووه و داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.
به جۆرێك خراپی كردووه كه كه‌ڵكی هاتوچۆی نه‌ماوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی تهمووز، ره‌مه‌زان نامیق سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه هاووڵاتییانی ناوچه‌ی ژاڵه گرفتی هاتوچۆ و رێگه‌وبانیان هه‌یه و ئه‌و رێیه‌ی هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه كه كار له گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی ده‌كات، تێك دراوه و هه‌ڵكه‌نراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌یه به‌هۆی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كه كۆگاكانی ژووری بازرگانی لێ دروست ده‌كرێت، كێشه‌یان بۆ دروست بووه و رێی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه، كۆمپانیاكه ئه‌و شه‌قامه‌ی دروست كردووه كه بۆ گه‌نجینه‌كان ده‌ڕوات، به‌ڵام شه‌قامه خراپ كراوه.
"هه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی بۆ گه‌نجینه‌كان ده‌چێت، رێی سه‌ره‌كی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یه، كۆمپانیاكه زۆر به قووڵی ئه‌و شه‌قامه 30 مه‌ترییه‌ی دروستی كردووه، به جۆرێك خراپی كردووه كه كه‌ڵكی هاتوچۆی نه‌ماوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن هاتوچۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ماڵه‌كان له بهرزاییهكهدان و شه‌قامه‌كه قووڵ كراوه". ره‌مه‌زان نامیق وای گوت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكی ژاڵه‌ی سه‌روو زیاتر له 80 ماڵ ده‌بن و خزمه‌تگوزارییان به‌پێی پێویست نییه و ئه‌و گرفته‌شیان بۆ دروست كراوه، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و نووسراو ئاراسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌كه‌ین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی