كۆمپانیای ئاوامێدیكا له هه‌ولێر، ده‌رمانی كۆرۆنای دۆزییه‌وه و ئێسته به‌رهه‌می دێنێت، كوردستان ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی "فاڤیپیراڤی" بۆ چاره‌سه‌ری حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا ده‌نێرێت، كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه له‌ڕێی فرۆشتنه‌وه‌ی به حكوومه‌تی عێراق، به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراق دابه‌شی ده‌كات، ئه‌م ده‌رمانه به‌شێكی زۆری له تووشبووانی كۆرۆنا چاك كردووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زووچاكبوونه‌وه‌ی تووشبووانیش هه‌بووه.
د. شاخه‌وان زاهیر حه‌یده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بهبازاڕكردن له كۆمپانیای ئاوامێدیكا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی براندی جیهانی كه ده‌رمانه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنێت گرێبه‌ستیان كردووه، به‌هه‌مان كوالێتی ده‌رمان كه له وڵاتانی دنیا ئێسته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌و ده‌رمانه به‌رهه‌م ده‌هێنن، پاشان كۆمپانیا كورده‌كه به‌نرخێكی هه‌رزان به حكوومه‌تی عێراقی ده‌فرۆشێت، ئه‌م فرۆشتنی ده‌رمانه یه‌كه‌م جار نییه كه كوردستان به‌هانای عێراقه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره بۆ ده‌رمانی كۆرۆنا پرۆسه‌یه‌كی ئاوا گه‌وره جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كوردستان به‌شی یه‌كه‌می ده‌رمانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا نارد
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاڕكردنی كۆمپانیاكه گوتی، بڕی یه‌كه‌می ده‌رمانه‌كه دوێنی هاتووه‌ته ناردن و به‌پێی پێویستی و داواكاری حكوومه‌تی عێراق كه بۆ هه‌موو پارێزگاكانی دابین ده‌كات و دواتریش به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دابه‌ش ده‌كرێت، بڕی ده‌رمان هه‌نارده ده‌كه‌ن، واتا به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت به‌و بڕه ده‌رمانه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كوردستان بڕه ده‌رمانه‌كه له ڕۆژانی داهاتوو بۆ به‌غداد ده‌نێرێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، حه‌بی دژه ڤایرۆسی "فاڤیپیراڤیر" ساڵی 2014 له ژاپۆن وه‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌نفله‌وه‌نزا په‌سه‌ندی كراوه، هه‌ر ئه‌و ساڵه بۆ چاره‌سه‌ری ئیبۆلا به‌كار هێنرا و له ئه‌فریقا كاریگه‌ری باشی هه‌بووه، له كۆتایی ساڵی 2019 چین وه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا تاقی كرده‌وه، پاشان ڕووسیا و توركیا، له‌به‌ر باشیی ئه‌نجامه‌كان، ئێسته‌ش ئه‌و وڵاتانه له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه به‌رده‌وامن، به‌گوێره‌ی قسه‌ی پزیشكانیش بێت له كوردستانیشدا چه‌ند مانگێكه بۆ چه‌ند نه‌خۆشێكی كۆرۆنا به‌كار هێنراوه و سوودی زۆری لێ بینراوه، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی فاڤیپیراڤیر، وه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا داده‌نێت و پێی وایه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردووان و زوو چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووان.
د. مه‌حه‌مه‌د قادر خۆشناو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رمانه بۆ "وشه" گوتی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دڵنیایی ده‌دات كه ئه‌و ده‌رمانه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له سه‌ر تووشبووان، ئه‌مه چاره‌سه‌ری كۆرۆنایه نه‌ك پاڵپشتی چاره‌سه‌ر، ڕێژه‌ی زۆر له تووشبووانی چاره‌سه‌ر كردووه.
زیاتر گوتی، پێشتر ئه‌و چاره‌سه‌ره بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی له خێزانی كۆرۆنا تاقی كراوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری ئێجگار باشی هه‌بووه، له ڕووسیا توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و وردی له‌سه‌ر كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌نجامێكی باشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و مردووان و مانه‌وه‌ی تووشبووان له نه‌خۆشخانه.
گوته‌بێژه‌كه ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و ده‌رمانه له‌و كۆمپانیایه به كوالێتییه‌كی زۆر به‌رز به‌رهه‌م دێت، هه‌مان كوالێتی ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه له كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، چونكه له‌ژێر چاودێری ئه‌و كۆمپانیایه‌وه و له هه‌ولێره‌وه بۆ حكوومه‌تی عێراق دێته ناردن و له ڕێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش ده‌كرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه نه‌بێت به‌ده‌رد ده‌بێت له ژێر ڕێنوێنی پزیشك به‌كار بهێنرێت
د. مه‌حه‌مه‌د قادر دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ده‌رمانه‌كه نابێت هه‌ر كه‌سه و له‌خۆیه‌وه به‌كاری بهێنێت، بۆیه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌ت پێشنیار ناكه‌ن كه ده‌رمانه‌كه له ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستاوده‌ستی پێ بكرێت. ده‌ڵێ زۆر به‌وردی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌بێ ڕێنوێنی پزیشكی و ڕاچێت له نه‌خۆشخانه‌كان زیاتر، له هیچ ده‌رمانخانه‌یه‌ك به‌رده‌ست نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هۆی چه‌ندان شتی مه‌ترسیدار، ئه‌م ده‌رمانه‌ش وه‌ك هه‌موو ده‌رمانێكی تر لایه‌نی خراپ و باشی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت به وریایی و له‌ژێر ڕینوێنی پزیشكی به‌كار بهێنرێت.
ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی فاڤیپیراڤیر، له‌لایه‌ن ڕیكخراوی ته‌ندروستی جیهان ڕێپێدراوه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، ئێسته له زۆربه‌ی وڵاتان وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له هه‌موو دنیاشدا وه‌ك سه‌ره‌كیترین چاره‌سه‌ر به‌كار بهێنرێت، ئه‌م ده‌رمانه كه حه‌بێكه، به‌گوێره‌ی توێژنه‌وه‌كان له هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رییه‌كانی تر باشتره و كاریگه‌ری زیاتره، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه له دنیادا پێشوازییه‌كی باشی لێ بكرێت.