بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو یه‌ك بازنه‌ی ڕێككه‌وتن ده‌خولێنه‌وه، به جۆرێك كاتێك له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه باس له ڕێككه‌وتنی نوێ ده‌كه‌ن و كاتێكیش ناكۆكی له نێوانیاندایه، خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌نه قوربانی و رۆتین و ئاسته‌نگی جۆرواجۆر له به‌رده‌م كاره ئیدارییه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی و گۆڕان دوو هێزی نامۆ نین له سلێمانی، سه‌تان كێشه‌ی و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میدیایی و شه‌ڕی میدیا و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پڕ له جنێو له‌نێوانیاندا بووه. به‌جۆرێك رق له نێوان ئه‌و دوو هێزه سیاسییه دروست بووه كه خه‌ڵكی سلێمانی به ته‌واوی بێزاری به ده‌ستیانه‌وه ده‌رده‌بڕن.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌یان ڕێككه‌وتنی جۆراوجۆر له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا كراوه
ئه‌و دوو حزبه پێكنایه‌ن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه، پۆست به یه‌كتر ناده‌ن و ململانێی سیاسیی له‌سه‌ر كورسییه‌كیش ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامدا خه‌ڵكی سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌یان ڕێككه‌وتنی جۆراوجۆر له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا كراوه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مێكدا كه هێشتا جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان مابوون.
به بڕوای شاره‌زایان هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی كه له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا بوون جگه له‌وه‌ی پۆستیان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش كردووه كه ئه‌وه هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بووه.
ناكۆییه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له 2009 تا 2014 به ته‌واوی سلێمانی هاڕی
گۆڕان و یه‌كێتی له سه‌ره‌تای ساڵی 2009وه به ده‌سپێكێكی خراپ ده‌ستیان به پێوه‌ندییه‌كانیان كرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێتییه‌كان پێیان وایه كه گۆڕان و یه‌كێتی وه‌ك سێوێكی له‌تكراو وان، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌تایبه‌ت له هه‌ڵوێستی نزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕان له پارتی و هاتنه ناو حكوومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی ڕژد خه‌ونی ئه‌و سێوه له‌تكراوه‌ی له یه‌كێتییه‌كان به‌تاڵ كرده‌وه.
ناكۆییه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی له 2009 تا 2014 به ته‌واوی سلێمانی هاڕی. شاره‌كه به ده‌ستی ئه‌و دوو حزبه‌وه به ماتی مایه‌وه. گۆڕان رۆژی 12ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2014 یه‌كه‌مین رێككه‌وتنی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژوو كرد و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه پۆسته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر كه‌سیان سازشیان بۆ یه‌كتر نه‌كرد و هێشتایش ڕێككه‌وتنه تۆز له‌سه‌ر نیشتوو وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
جارێكی تر ململانێی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ده‌ستی پێ كرده‌وه، قۆناغێكی نوێ له ململانێیه‌كان بوو ته‌قه‌كردن و برینداركردنی تێكه‌وت. خه‌ڵك جارێكی تر باجده‌ری ئه‌و ململانێیانه بوو. دواجار رۆژی 17ی ئایاری 2016 گۆڕان رێككه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژوو كرد.
له دوای هه‌موو ئه‌و ململانێیه‌ی به‌ڕێوه چوو، یه‌كێتی جارێكی تر خۆی به ڕێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان سه‌رقاڵ كردووه
ئه‌و رێككه‌وتنه پێی ده‌ڵێن "ڕێككه‌وتنی ده‌باشان" رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌ر له سه‌ره‌تایشه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وت كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا گوتی، "عیبره‌ت له جێبه‌جێكردنه نه له واژووكردن" ئیتر رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا یه‌ك ماده‌ی لێ جێبه‌جێ كرا كه رێوڕه‌سمێكی گه‌وره بۆ واژووكردنی ڕێكخرا.
به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیان وایه ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه دوای مردنی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وانه‌ی هاتنه پێشه‌وه له‌گه‌ڵ كارێكی له‌و جۆره نه‌بوون.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو نیازه‌كانی گۆڕان له ڕێككه‌وتن باشه‌یه، به‌ڵام كاتێك به‌رانبه‌ره‌كه‌ت جێبه‌جێی ناكات ده‌سه‌ڵاتی كه‌سه‌كانی تێدا نییه.
ئێسته سه‌ركردایه‌تی گۆڕان مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه‌دا ده‌كه‌ن
له دوای هه‌موو ئه‌و ململانێیه‌ی به‌ڕێوه چوو، یه‌كێتی جارێكی تر خۆی به ڕێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان سه‌رقاڵ كردووه، ده‌یه‌وێ پۆستی پارێزگاری سلێمانی كه ئێسته لای گۆڕانه وه‌ری بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی گۆڕان ده‌ڵێن، یه‌كێتی بیری چووه‌ته‌وه كه زیاتر له 15 پۆستی ئیداریی نه‌داوه‌ته‌وه به گۆڕان.
تاقمێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یانه‌وێ له گۆڕان نزیك ببنه‌وه، له‌و كاره‌یاندا دوو ئامانجی سه‌ره‌كییان هه‌یه كه یه‌كێكیان پێوه‌ندی به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی و ئه‌وه‌ی تریش پێوه‌ندی به دروستكردنی هاوهه‌ڵوێستییه له‌سه‌ر دژایه‌تی حكوومه‌ت كه كاری به‌رده‌وامی ئه‌و تاقمه‌ی سه‌ر به لاهوور جه‌نگییه له‌ناو یه‌كێتی.
به‌ڵام به بڕوای به‌رپرسانی گۆڕان، ئێسته سه‌ركردایه‌تی گۆڕان مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییانه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه‌دا ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوویش كه لاهوور له‌گه‌ڵ شاندێكی تاقمه‌كه‌ی چووبوونه گردی زه‌رگه‌ته، ئه‌وه‌یان به ڕوونی پێ گوتراوه كه هه‌وڵ نه‌ده‌ن گۆڕان بخه‌نه ژێر گوشاری دژایه‌تی حكوومه‌ت.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه گۆڕان ناكه‌وێته ژێر گوشاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك و "سیاسه‌ت" ده‌كات. ئه‌و بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له ڕابردوو كراوه، قۆناغێك بووه و ئێسته‌یش قۆناغێكی تره.
سه‌ركانی ئاماژه‌ی به‌وه دا یه‌كێتی ئێسته جۆرێكی نوێ مامه‌ڵه ده‌كات كه ئه‌وه بۆ ئه‌وان جیاوازه، به‌ڵام گۆڕان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دا هه‌یه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دۆخێكی وا پرسی دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی سلێمانی ورووژاندووه كه هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی رژدی دارایی و ته‌ندروستییه. به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن، "سلێمانی ده‌ناڵێت و یه‌كێتی و گۆڕانیش سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی پۆستن".
به‌ڵام به لێكدانه‌وه بۆ دۆخی ئه‌و دوو لایه‌نه سیاسییه، ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و دوو هێزه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌كی داخراو ده‌سووڕێنه‌وه و هیچی تر. ئه‌وه‌ی له‌و ناوه‌نده‌دا ده‌بێته قوربانی، سلێمانییه.