گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان هۆمه‌ر دزه‌یی، بڕیاره به‌مزووانه ئه‌لبوومێكی نوێ به ناوی "گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان" بڵاو بكاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی، ماوه‌ی ساڵێكه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، بڕیاره به‌مزووانه ئه‌لبوومی "گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان" بڵاو بكاته‌وه كه له چه‌ند تراكێك پێكهاتووه.
شایه‌نی باسه دوا به‌رهه‌می هونه‌ری هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو بوو، به‌ناوی "له‌یلا پۆڵ مه‌له‌ك"، كه یه‌كێك بوو له تراكه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ دواخست.
ھۆمه‌ر دزه‌یی گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی كوردستانه، له گوندی دووگردان له ده‌شتی ھه‌ولێر له‌دایكبووه. دزه‌یی زیاد له 50 ساڵی ژیانی له ھه‌نده‌ران به‌سه‌ر بردووه و بڕوانامه‌ی زانستی سیاسی له ڤیێنا به‌ده‌ستھێناوه. ماوه‌یه‌ك له به‌شی كوردیی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا كاری كردووه.