تۆمه‌تبارێك له هه‌ولێر گیرا كه پێشتر برایه‌ك و زڕدایكێكی كوشتووه و پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له روودانی شه‌ڕێك له نێوان بنه‌ماڵه‌یه‌كدا له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په و كوژرانی دوو كه‌س له شه‌ڕه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرد.
روونیشی ده‌كه‌نه‌وه كه دوای شه‌ش سه‌عات تۆمه‌تبارێكیان به ناوی (ع.ج.ئ) گرتووه كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵسابوو به كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه تۆمه‌تباری ناوبراو، ددانی نا به تاوانه‌كه‌یدا، بۆیه به‌پیێ ماده (406) له یاسای سزادان به‌ند كرا و درایه دادگا.