ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه سبه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی لیژنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی حوزه‌یران، یاسین خدر ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگێشتی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان بكرێن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به ڕژدی كار له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی بكرێ
ڕوونیشی كرده‌وه كه دانانی پلانێكی ستراتیجی بۆ به‌روبوومی جووتیارانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو جووتیاران زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.
یاسین خدر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، پێشتر كاری جووتیاری كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ئێسته وه‌رزی ته‌ماته‌یه چه‌ند مانگێكی تر وه‌زری هه‌ناره و ناكرێ چیتر جووتیاران به‌ترسه‌وه كاری كشتوكاڵی بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌ی كه "وشه" چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ستی پێ كردووه و هانی خه‌ڵكی ده‌دات به‌رهه‌می خۆماڵی بكڕن. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان گوتی، ئه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به ڕژدی كار له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی بكرێ.
"وشه" وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پشتگیری به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ست پێ كرد و له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕبوون له پاڵپشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ماوه‌ی ئه‌و 48 سه‌عاته‌دا چه‌ندان بڕیار له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆماڵی درا تا ئه‌و ئاسته‌ی چیتر به‌رهه‌می جووتیاران به فیڕۆ نه‌چێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بانگێشتی ئه‌و دوو وه‌زیره بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێ.