رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتار و تاقم و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه بانگه‌شه‌ی تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و دژایه‌تی خۆیشی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك به ئاراسته‌ی ئاژاوه و قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان ده‌بڕیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، میدیاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان داوه‌ته‌وه كه هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن و قسه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌وباره‌یشه‌وه له ڕێی بڵاو كردنه‌وه‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌كه‌یان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان دژی ئه‌و تاقم و گرووپانه‌یه باسی تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
گۆڕان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه و نییه
له‌وباره‌یه‌وه شووناس شێركۆ ئه‌ندامی ژووری پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی گۆڕان ڕای گه‌یاندووه، له پێش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆی كردووه و دووپاتی كردووته‌وه كه دژایه‌تی هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌كات كه دژی قه‌واره‌ی كوردستان بێت و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دژایه‌تی بدات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه گۆڕان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه و نییه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی له‌وشێوه‌یه له‌لایه‌ن میدیاكانی گۆڕانه‌وه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ سۆران عومه‌ر و ئه‌و تاقمه‌ی پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و كار بۆ تێكدانی كوردستان ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.