به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توندیی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، له عێراق ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌رز بووه‌ته‌وه به‌راورد به پێش هاتنی ئه‌و ڤایرۆسه، وه‌زیری پلاندانانی عێراقیش ئامارێك له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
له عێراق ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌رز بووه‌ته‌وه.. به‌راورد به پێش هاتنی ڤایرۆسى كۆرۆنا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی ته‌مووز،
خالید به‌تاڵ وه‌زیری پلاندانانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر چینی هه‌ژار و هاووڵاتییان كرد، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری بۆ 31.7% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه به‌راورد به ساڵی 2018 كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری 20% بووه.
باسی له‌وه‌یش كراوه، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هاوكاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی، رێكخراوی یونسێف و له‌سه‌ر پێشنیازی تیمی ئۆكسفۆرد بۆ هه‌ژاری و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانمان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له عێراق كردووه، به‌تایبه‌ت كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر چینی هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین له عێراق، گه‌یشتووه‌ته 11 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌ر له ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یان 10 ملیۆن كه‌س بووه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌ژاری له نێوان منداڵان تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی گه‌یشتووه‌ته 38%.
شایانی باسه له ساڵی 2018 عه‌بدولزه‌هره هینداوی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕای گه‌یاندبوو، تێكڕای هه‌ژاری له پارێزگاكانی باشوور گه‌یشتبووه 31% و له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست 17% و له به‌غدا 13%، له‌و كاته‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان 12% بووه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پلاندانان ستراتیجیی هێڵی هه‌ژاری ده‌ست پێ كردبوو له 2018ه‌وه تا 2022 به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای هه‌ژاری و گه‌یاندنی به 16% تا ساڵی 2022، به‌ڵام ئه‌و ستراتیجه له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌ت، ده‌ركه‌وتووه شكستی هێناوه.
به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ڕوویان له عێراق كرد به‌هۆی هاتنی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یش كه زۆرینه‌ی كایه‌كانی ژیانی له عێراق گرتووه‌ته‌وه، رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و كورتهێنانی بودجه و هه‌ڵاوسانی زۆر زیادی كرد، ئه‌وه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه و گوزه‌رانی عێراقییه‌كان دروست كرد، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ته‌واوی دنیا ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ستا به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، عێراقیش زیانی زۆری به‌ركه‌وت.