دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو، ڕووسیا هێزێكی زۆری به سێ كاروان ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا كرد و له‌و جێیانه جێگیری كردن كه به پێگه‌ی ئێران داده‌نرێت له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌مڕۆ به‌په‌له ئێران و سووریا رێككه‌وتنێكی سه‌ربازیی گشتیان واژوو كرد.
ئێران و سووریا رێككه‌وتنێكی سه‌ربازیی گشتیان واژوو كرد
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیای فه‌رمی
سانای سووری بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێدا هاتووه، "كۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا ڕێككه‌وتنێكی سه‌ربازی گشتگیر و گه‌وره‌یان بۆ هاوكاریكردنی سه‌ربازی له بواره جیاجیاكان و باشتركردنی دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه واژوو كردووه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته ڕێیه‌ك بۆ ئاسنكاری زیاتری لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وڵات.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی پێ كراوه، "ڕێككه‌وتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د باقری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران و عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌یووب جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته واژوو كراوه."
ئاشكرای كراوه، كه وه‌زیری به‌رگری سووریا ڕای گه‌یاندووه، "پێوه‌ندی سووریا و ئێران ستراتیجییه و پێوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یه، هاوكاری له بواری سه‌ربازی و ته‌ناهی له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕای زیادبوونی هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانیش، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو بواره‌كانی ژیان له سووریا ده‌گرێته‌وه".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د باقری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێت په‌ره به سیستمی به‌رگریی ئاسمانی سووریا بدات، هه‌روه‌ها پاڵپشتی حكوومه‌تی سووریا ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆرستییه‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌ردوولایش له كۆتادا دووپاتیان له ده‌رچوونی هێزی بیانی له سووریا كرده‌وه به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی توركیا، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره هێزه‌كانی رووسیا بچنه ئه‌و ناوچانه و ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق قودسی سوپای پاسداران، سه‌ردانی ئه‌لبوكه‌مالی كردبوو له پارێزگای دێرزوور و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌نگۆی پێكدادان هه‌بوو له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به رووسیا و میلیشیاكانی ئێران.
ڕووسیا له ساڵی 2015 به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا هاته ناو جه‌نگی ئه‌م وڵاته‌وه و داكۆكی له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا رووسیا پێگه‌ی خۆی له‌م وڵاته به‌هێز كردووه.