به‌هۆی ئه‌و به‌رفراوانییه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "وشه" بۆ پاڵپشتی له به‌رهه‌می ناوخۆ كرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لای زۆربه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه، ئه‌مجاره "وشه" له وه‌رزی هاوینیی له مانگی ته‌مووز ئه‌و به‌رهه‌مه ناوخۆیانه ئاشكرا ده‌كات كه ئێسته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
كوردستان له وه‌رزی هاوین ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌رهه‌می باشی سه‌وزه و میوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی ته‌مووز، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، خاكی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی هاوین ده‌وڵه‌مه‌نده به به‌رهه‌می باشی سه‌وزه و میوه، بۆ ئێسته له‌م وه‌رزه‌دا عه‌لوه‌كان پڕن له به‌رهه‌می ناوخۆ.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هاووڵاتییان ده‌توانن له بازاڕه‌كان به‌رهه‌می ناوخۆ (خه‌یار - ته‌ماته - بامیه - بیبه‌ر - كووله‌كه – باینجان- فاسۆڵیا - شووتی - كاڵه‌ك - خۆخ - هه‌ڵووژه - سه‌وزه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه - ترۆزی) وه‌ك به‌رهه‌می باشی خۆماڵی بكڕن.
ڕێبوار جه‌عفه‌ر جووتیار له ده‌شتی عه‌وێنه بۆ "وشه" گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به‌رهه‌می خۆماڵی له سه‌وزه و میوه بكڕن و لایان گرنگ بێت، پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باج له‌سه‌ر به‌روبوومی هاورده زیاتر دابنێت.
دووپاتی دەکاتەوە، ئێسته له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 16 جۆر به‌رهه‌می ناوخۆ له سه‌وزه و میوه هه‌ن، ئه‌مه جگه له سه‌وزه‌وات كه به‌درێژایی ساڵ هه‌یه.
"وشه" وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پشتگیریی به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ست پێ كردووه، له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سه‌عاتدا هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پڕ كرد له پاڵپشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ماوه‌ی ئه‌و 48 سه‌عاته‌دا چه‌ندان بڕیار له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆماڵی درا تا ئه‌و ئاسته‌ی چیتر به‌رهه‌می جووتیاران به فیڕۆ نه‌چێت، تا ئه‌مڕۆیش كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌رده‌وامه و هاووڵاتییان له چینه جیاوازه‌كانیاندا له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان، پاڵپشتی خۆیان له كڕینی به‌رهه‌می ناوخۆ به‌رده‌وامه.