به‌هۆی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ماوه‌ی سێ رۆژه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستیان به كڕینی تمه‌ن كردووه و خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی ئاڵوگۆڕی دراویش ده‌ڵێت، سێ رۆژه له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی لێشاوی كڕینی تمه‌ن ده‌ستی پێ كردووه و هۆشداری ئه‌وه‌یش ده‌دات، ئه‌مه كارێكی باش نییه و له كۆتادا مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی كڕیویانه
كڕینی تمه‌ن به نه‌قد وه‌ك بۆرسه نییه و نرخه‌كه لای ئه‌و كه‌سه‌یه كه دهیفرۆشێت
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له بازاڕی دۆلاره‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ماوه‌ی سێ رۆژه تمه‌نێكی زۆر هاتووه‌ته ناو بازاڕه‌كه و ته‌نیا دوێنێ زیاتر له شه‌ش ملیار تمه‌ن له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كڕاوه، كڕینی تمه‌نیش به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌ڵك به لێشاو ده‌ستیان پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی تهمووز، توانا نووری له كۆمپانیای سانی هه‌ورامان بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك ده‌بێت كه به‌و شێوه‌یه تمه‌ن دابه‌زیوه، خه‌ڵكێكی زۆر كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته كڕینی تمه‌ن و به خه‌یاڵی خۆیان ده‌یانه‌وێت قازانج بكه‌ن، به‌ڵام تووشی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن بۆ قازانج ده‌یكڕن، به‌ڵام ئه‌مه تووشی زیانیان ده‌كات، چونكه كڕینی تمه‌ن به نه‌قد وه‌ك بۆرسه نییه و نرخه‌كه لای ئه‌و كه‌سه‌یه كه دهیفرۆشێت، ئه‌وانه‌ی كڕیویانه زیان ده‌كه‌ن، چونكه تمه‌ن به حه‌واڵه نرخه‌كه‌ی له دابه‌زینه نه‌ك به نه‌قد.
"سێ رۆژه لێشاوی كڕینی تمه‌ن ده‌ستی پێ كردووه له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه كارێكی باش نییه و له كۆتادا مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی كڕیویانه". توانا نووری وای گوت.
نه‌وزاد شێخ كامیل شاره‌زای ئابووری به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌و شێوه‌یه په‌نابردنه به‌ر كڕینی تمه‌ن شتێكی باش نییه، دیار نییه له داهاتوو چی روو ده‌دات، چونكه ئێران ئێسته له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵدایه و گه‌مارۆی له‌سه‌ره.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كڕینی تمه‌ن به مه‌به‌ستی قازانجكردن شتێكی باش نییه، چونكه به‌و پێیه بێت ده‌كرێ نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێت، یان ئه‌گه‌ر به‌رز بێته‌وه، به‌و شێوه‌یه نییه سوود بگه‌یه‌نێت، بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان ئاگاداربن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی