ئاژانسێكی ره‌سمیی ئێران رای گه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له رۆژئاوای تارانی پایه‌ته‌ختی ئێران رووی داوه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه كاره‌باری رۆژئاوای تاران بڕاوه
به‌پێی ئاژانسی "
رۆیته‌رز" سه‌رله‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له رۆژئاوای تاران پایه‌ته‌ختی ئێران، ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندووه و تا ئێسته دیار نییه ته‌قینه‌وه‌كه هۆی چی بووه و زیانه‌كانی چین.
ئاژانسه‌كه كه هه‌واڵه‌كه‌ی له ئاژانسی ده‌سته‌ی ئێستگه و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران وه‌رگرتووه، زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته دیار نییه ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا رووی داوه، دروست كوێ بووه و هۆی ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه كاره‌باری رۆژئاوای تاران بڕاوه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه چه‌ندان ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له ئێران روویان داوه و زیانی زۆری گیانی و داراییان له‌و وڵاته داوه.
رۆژی سێشه‌میش له باشووری تاران، ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌ك رووی داوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
پێنجشه‌می رابردوویش ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی نته‌نز بۆ یۆرانیۆم رووی داوه، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یش رایان گه‌یاندبوو كه زیانێكی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی پێشتریش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له باكوری تاران رووی داوه و به‌هۆیه‌وه 19 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.