نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی
توركیا، هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ره‌خنه‌ی ده‌كات به‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی ئه‌و كه‌ناڵانه ده‌دات كه به ئۆپۆزسیۆنیان ده‌زانێ، بۆ ئه‌وه‌یش دوو كه‌ناڵی داخستووه.
ئه‌ردۆغان پاڵه‌په‌ستۆی بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كان دروست كردووه
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر زاری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی توركیا رای گه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ندیكایه له توركیا، له زۆرینه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته پێكهاتووه، ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی له حزبی ده‌سه‌ڵاتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین، ئه‌ردۆغان پاڵه‌په‌ستۆی بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه دروست كردووه كه سه‌ر به حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانن.
فاڕووق ئاران كه نه‌قیبی سه‌ندیكای توركیایه رای گه‌یاندووه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانمان له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ن كه مێژوویان له بواره‌كه‌دا هه‌یه و كه‌سانی دیارن، هاوكات له‌ناو سه‌ندیكادا بیروبۆچوونی جیاوازی سیاسی زۆرن، به‌ڵام به یه‌ك یاسا كار ده‌كه‌ین، بۆیه ئێسته ده‌بینین ئه‌ردۆغان هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی كه‌ناڵه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كات كه ئه‌مه‌ش له‌لای ئێمه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه ئێسته ئه‌ردۆغان به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئێزگه و ته‌له‌ڤزیۆندا گرتووه، بۆیه به‌مدواییه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ دوو كه‌ناڵی ئاسمانیی داخستووه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بوون.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ئه‌نجوومه‌نه باڵایه كردووه به داخستنیان، ئه‌مه‌یش جێی گاڵته‌جاڕی نییه. له‌كاتێكدا ئێمه بینیمان له ساڵانی 2015 و 2016دا چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی داخست به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بۆچووچی خۆی جیاواز بوون، پێ ده‌چێ ئێسته‌یش بیه‌وێ هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی توركیا، هه‌زاران ئه‌ندام له خۆ ده‌گرێت و رێكخراوێكه رۆژنامه‌نووسی هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی تێدایه كه له توركیا كاری سیاسی ده‌كه‌ن. به‌پێی یاسای رێكخراوه‌كه، له نێوان چوار ساڵدا هه‌ڵبژاردن بۆ نه‌قیب و ئه‌ندامانی كارگێڕیی رێكخراوه‌كه ده‌كرێت.