وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و وێنانه پێشان ده‌دات كه ئێران ده‌یویست بۆ چه‌كدارانی حووسیی یه‌مه‌نی بنێرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون.
ئێران تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیا
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی تهمووز، هه‌واڵه‌كه و وێنه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پۆمپیۆ وێڕای پێشاندانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه چه‌كه‌كانی ئێرانی تێدا پێشان دراوه، گوتوویه‌تی ئه‌م چه‌كانه ئه‌و چه‌كانه‌ن كه له 28ی یونیۆی رابردوو ئێران ویستی له كه‌شتییه‌كدا بیانگه‌یه‌نێته ده‌ستی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون.
پۆمپیۆ ئه‌وه‌ی گوتووه كه ژماره‌ی چه‌كه‌كان سه‌دانن كه له چه‌كی قورس و سووك پێك دێن وه‌ك 200 بۆمبی مووشه‌كی، زیاتر له هه‌زار و 700 چه‌كی سووك له‌گه‌ڵ 21 مووشه‌كی گه‌وره‌ی زه‌وینی و ئاسمانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی گوتووه كه پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سه‌ر چه‌ك بۆ سه‌ر ئێران درێژ بكاته‌وه، له‌كاتێكدا ئێران تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیا.
دوای هه‌موو ئه‌مانه، تا ئێسته رووسیا و چین رازی نابن به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌مه‌ریكایش له‌سه‌ر پاڵه‌په‌ستۆكانی به‌رده‌وامه.