له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك وڵات باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشییه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كۆنترۆڵیان كردووه. به‌ڵام رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بڵاوی ده‌كاته‌وه كه كۆرۆنا له گه‌شه‌كردندایه و له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
به‌رده‌وام به دوای پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێین
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راگه‌یاندنی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه دوێنێ پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه تیدروس ئه‌دهانۆم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێ، له‌كاتێدایه تووشووانی ئه‌و ڤایرۆسه له دنیادا زیاتر له 12 ملیۆنی تێپه‌ڕ كردووه، نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌یش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. وڵاته گه‌وره و پێشكه‌وتووه‌كانی دنیایش به‌رده‌وام به دوای پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێن و تا ئێسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی باوه‌ڕ پێكراو.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كه خۆیان له 194 وڵات ده‌بیننه‌وه، ئه‌وه‌شی گوتووه كه نه‌ك هه‌ر ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدا نییه، به‌ڵكو رۆژه به‌رۆژ له گه‌شه‌كردندایه و خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌كاته قوربانی.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره داوا له وڵاتانی دنیا ده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا یه‌كبگرن و ده‌ڵێ، ئه‌و جیاوازییه‌ی له نێوان وڵاتاندا هه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه و دۆخی مرۆڤایه‌تیی ناكات.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی له دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا خۆی له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بكشێنێته‌وه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌پێی بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و رێكخراوه له‌لایه‌ن چینه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و به‌لای ئه‌و وڵاته‌دا ده‌یشكێنێته‌وه. له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا له چینه و ئه‌و وڵاته‌یش له سه‌ره‌تاوه زانیارییه‌كانی له دنیا شاردبووه‌وه.