ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له توركیا ئاشكرای ده‌كات، به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان یۆنان و وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیار دراوه هه‌زار و 600 منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵی په‌نابه‌ری بێ سه‌رپه‌رشتیار، له یۆنانه‌وه بۆ وڵاتانی تری ئه‌وروپا ببرێن.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆناوه پرۆسه‌كه ڕاگیرا
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، هیوا خدر نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له توركیا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی یۆنان و وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا كه بڕیار دراوه هه‌زار و 600 منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵی په‌نابه‌ری بێ سه‌رپه‌رشتیار له یۆنانه‌وه ببۆ وڵاتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا ببرێن، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ك جار 100 منداڵی په‌نابه‌ری برد، به‌ڵام دواتر به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆناوه پرۆسه‌كه ڕاگیرا، به‌ڵام ئێسته بارودۆخه‌كه باشتر بووه و هه‌فتانه ئه‌م گه‌شتانه رێكده‌خه‌نه‌وه."
زیاتر گوتی، "له حه‌وتی ته‌مووزه‌وه كۆچ و كۆچبه‌رانی یۆنان ڕای گه‌یاند، 25 په‌نابه‌ری منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت له هه‌ریه‌ك له دوورگه‌كانی لیسبۆس، ساموس، خیوسه‌وه ڕه‌وانه‌ی پرتوگال كران، هه‌شتی ته‌مووزیش 24 په‌نابه‌ری تر به‌ره‌و فینله‌ند به‌ڕێ كران كه پێكهاتبوون له 23 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی و یه‌ك په‌نابه‌ری فه‌له‌ستینی."
به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئابووری و سیاسیی عێراق و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كانی به‌شێكی زۆری دانیشتووی ئه‌و وڵاته، بڕیاری جێهێشتنیان داوه و له كه‌مپه‌كانی توركیا ده‌ژین تا له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م بكرێن.