ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له سلێمانییه و به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ستراتیجی له‌م قۆناغه‌دا له سلێمانی داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، سه‌عات 14:30 به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له شاری سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری داده‌نرێت.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ سلێمانی گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌تایبه‌ت له كاتێكی وادا كه ته‌نگژه‌ی دارایی ڕووی له هه‌رێم كردووه
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌گه‌ڵ تۆڕی شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان 146 كیلۆمه‌تره و پڕۆژه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت. حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كردووه. له قۆناغی یه‌كه‌مدا 32 كیلۆمه‌تر ته‌واو ده‌كرێت و دواتر ده‌ست به قۆناغه‌كانی تریش ده‌كرێت، شه‌قامه‌كه له حه‌وت یه‌كتربڕ پێكهاتووه كه چواریان گه‌وره‌ن و سیانیان بچووكن، هه‌روه‌ها هه‌شت پردی په‌ڕینه‌وه له خۆ ده‌گرێت.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ سلێمانی گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌تایبه‌ت له كاتێكی وادا كه ته‌نگژه‌ی دارایی ڕووی له هه‌رێم كردووه، زۆرترین خه‌رجیش به‌هۆی كۆرۆناوه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ڕوات.
زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ شاره‌كه هه‌یه. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كه ده‌كات و به‌بێ دواكه‌وتن جێبه‌جێ ده‌كرێ.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان جێبه‌جێ ده‌كرێ و به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پێشووی كۆمپانیاكه، به كوالێتییه‌كی به‌رزی سه‌رده‌مییانه و به ستانداردی ئه‌ندازیاری جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئه‌م قۆناغه‌ی پڕۆژه‌كه گرنگترین قۆناغیه‌تی كه جێبه‌جێی ده‌كرێت و هه‌موو ڕێڕه‌وه‌كانی ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان له‌خۆی ده‌گرێت، كه دێنه ناو شاری سلێمانی و له‌وێوه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، ئه‌م پڕۆژه ستراتیجییه له داهاتوودا زۆرترین قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شاری سلێمانی كه‌م ده‌كاته‌وه.