ئه‌مڕۆ له سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
دوو چه‌كدار كوژراون و سێی تریش بریندار بوون
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی تهمووز، عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلیسی دیاله به "وشه"ی راگه‌یاند، له ئاكامی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ كۆتاهێنان به تیرۆریستانی داعش، ته‌واوی هێزه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی سنووری دیاله كه‌وتوونه‌ته جووڵه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، دوو چه‌كدار كوژراون و سێی تریش بریندار بوون.
كه‌مال ئیبراهیم به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له سنووری قه‌ره‌ته‌په رووی داوه، جگه له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، سوپای عێراقیشی كردووه‌ته ئامانج و دوو سه‌ربازیش بریندار بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی