ئه‌مڕۆ سلێمانی ڕۆژێكی مێژوویی به‌ڕێ ده‌كات و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ستراتیجی كه شه‌قامی 100 مه‌ترییه داده‌نێ، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌و شاره له كردنه‌وه‌ی شه‌قامێكی له‌و جۆره‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ستراتیجی كه شه‌قامی 100 مه‌ترییه داده‌نێ، ئه‌وه‌یش بۆ سلێمانی ده‌بێته ڕۆژێكی مێژوویی به‌تایبه‌ت كه چه‌ندان ساڵه ئه‌و شاره چاوه‌ڕێی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره ده‌كات.
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌گه‌ڵ تۆڕی شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان 146 كیلۆمه‌تره و پڕۆژه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت
له‌وباره‌یه‌وه به‌رزان حامید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌و ڕۆژه به مێژوویی بۆ خه‌ڵكی شاری سلێمانی داده‌نێ، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كرێ.
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌گه‌ڵ تۆڕی شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان 146 كیلۆمه‌تره و پڕۆژه‌كه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت. حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كردووه. له قۆناغی یه‌كه‌مدا 32 كیلۆمه‌تر ته‌واو ده‌كرێت و دواتر ده‌ست به قۆناغه‌كانی تریش ده‌كرێت، شه‌قامه‌كه له حه‌وت یه‌كتربڕ پێكهاتووه كه چواریان گه‌وره‌ن و سیانیان بچووكن، هه‌روه‌ها هه‌شت پردی په‌ڕینه‌وه له خۆ ده‌گرێت.
دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ سلێمانی گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌تایبه‌ت له كاتێكی وادا كه ته‌نگژه‌ی دارایی ڕووی له هه‌رێم كردووه، زۆرترین خه‌رجیش به‌هۆی كۆرۆناوه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ڕوات.