هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی 100 مه‌تری له سلێمانی، سوپاسی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی كرد و ڕای گه‌یاند، دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ستراتیجییه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له وتاره‌كه‌یدا گوتی، پڕۆژه‌كه به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ هاوشێوه‌ی چه‌ندان پڕۆژه‌ی تر كه له‌و شاره له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌و جۆره ته‌واو كراون.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له بیر بووه و بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر گوتی، شاڕێی بابان پیرۆز بێت و پڕۆژه‌كه له به‌ڵێنه‌وه بوو به كردار، ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر درا.