كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی به هاوئاهه‌نگی ده‌سته‌ی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی عێراق و شاره‌كانی تر، ده‌ستیان كردووه به ئاماده‌كاری بۆ هێنانی گه‌شتیار له ناوچه‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق. سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانیش ده‌ڵێت، هێنانی گه‌شتیار به ره‌چاوكردنی رێنوێنییه خۆپارێزییه‌كان ده‌بێت.
ده‌مانه‌وێ بۆ جه‌ژنی قوربان گه‌شتیارێكی زۆر بێته ناوچه‌كه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، عه‌تا ئه‌نوه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیا و نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری به‌غدا و به ئاماده‌بوونی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی، ئاماده‌كاری كراوه بۆ هێنانی گه‌شتیار له شاره‌كانی عێراقه‌وه بۆ سلێمانی.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پرۆسه‌كه له دوای 15ی ته‌مووزه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ بازگه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌رده‌چێت، كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی و عێراقیش ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و ده‌مانه‌وێ بۆ جه‌ژنی قوربان گه‌شتیارێكی زۆر بێته ناوچه‌كه و دۆخی بازاڕ و گه‌شتیار ببووژێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چوار مانگه ئه‌و پرۆسه‌یه راگیراوه.
"هێنانی گه‌شتیار له‌ژێر رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت، مه‌رجی تایبه‌ت دانراوه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له شاره‌كانی عێراقه‌وه دێنه سلێمانی، ئه‌و پاسه‌ی گه‌شتیار ده‌هێنێت، وه‌ك پێشوو پاسه‌كه پڕ گه‌شتیار نابێ، به‌ڵكو نیوه ده‌بێت، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌سكێش مه‌رجی سه‌ره‌كییه". عه‌تا ئه‌نوه‌ر وای گوت.
سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیا و نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان ده‌ڵێ، كاتێك گه‌شتیاره‌كان ده‌گه‌نه بازگه‌ی بانی مه‌قان بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی سلێمانی، له بازگه‌كه پشكنین بۆ ته‌واوی گه‌شتیاران ده‌كرێت، له هۆتێله‌كانیش به ره‌وچاوكردنی رێنوێنییه‌كان و به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی پاككردنه‌وه و خۆپارێزی ده‌مێننه‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، ده‌مانه‌وێ بازاڕ ببووژێته‌وه و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كه چه‌ند مانگێك ده‌بێت كاره‌كانیان راگیراوه، ئه‌گه‌ر به بڕێكی كه‌می پاره، ته‌نانه‌ت هه‌زار دیناریش بێت، ده‌ست به‌هێنانی گه‌شتیار بكه‌ن له پێناو جووڵه‌ی بازاڕ كه ئێسته به‌ته‌واوی وه‌ستاوه، چونكه كاتێك گه‌شتیار ده‌چێته شوێنێك راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروست ده‌بێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجی ده‌كه‌ن بۆ بازاڕ و دوكان و شۆفێر و هۆتێله‌كان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش جووڵه‌یه‌كی باشه.
نه‌وزاد شێخ كامیل شاره‌زای بواری ئابووری بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، كاتێك گه‌شتیار روو ده‌كاته هه‌ر ناوچه و شوێنێك، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بووژێته‌وه و جووڵه ده‌كه‌وێته بازاڕ و ئاڵوگۆڕی پاره و كڕین و فرۆشتن زۆر ده‌بێت، گشتیاریش رووی له هه‌ر وڵاتێك كرد، ئابووریی ئه‌و ناوچه‌یه به‌هێز ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی