مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی رای گه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌مێكه به‌ڵێنی پێ دراوه كه جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان كرد به كردار.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا گوتی، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی بۆ ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته ستراتیجییه و له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه خزمه‌تكاری هاووڵاتییان بین.
چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه به شه‌و و ڕۆژێك به‌ده‌ر بكه‌وێ و ده‌ستكاری مووچه به‌شێك نییه له چاكسازی
ڕوونیشی كرده‌وه كه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م. باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌مێكه به‌ڵێنی پێ دراوه كه جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان كرد به كردار و ئه‌وه‌یش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومه‌ت به‌ڵێنی خزمه‌تگوزاری به‌بێ جیاوازی به‌ناوچه‌كانی كوردستان داوه. خۆشه‌ویستانی سلێمانی شایانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترن و حكوومه‌ت حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان دا و گوتی، ئه‌وه له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وته و كوردستان لێی به‌ده‌ر نییه، پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه‌یه پێویسته تێكه‌ڵ نه‌كرێ و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆی نه‌كرێ.
سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه به شه‌و و ڕۆژێك به‌ده‌ر بكه‌وێ و ده‌ستكاری مووچه به‌شێك نییه له چاكسازی، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رده‌ست بووه مووچه دانراوه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵی گه‌وره‌ی حكوومه‌ت دابینكردنی مووچه‌یه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ستراتیجیش هه‌ر سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه.
داوایشی له خه‌ڵكی كوردستان كرد كه پابه‌ندی ڕێنوێنی ته‌ندروستی بن تا رووبه‌ڕووی كۆرۆنایش ببینه‌وه.