حكوومه‌تی ھه‌رێم 10 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ ھاووڵاتییان دروست ده‌كات و كه‌رتی وه‌به‌رھێنانیش 44 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون جێبه‌جێ ده‌كات.
یەکەکان بە قیستی درێژخایەن دەدرێنە هاووڵاتییان
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له زاخۆ تا حاجی ئۆمه‌ران 10 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به قیستی درێژخایه‌ن له جێبه‌جێكردندان و به‌شێكی زۆریشی ته‌واو بووه. به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنانی ھه‌ولێریش ده‌ڵێ، ته‌نیا له ھه‌ولێر 100 پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ھه‌یه كه 44 له‌وانه كار بۆ ته‌واوكردنیان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دروستكردنی 10 ھه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بۆ ھاووڵاتییان له ھه‌رێمی كوردستان كه به‌قیستی درێژخایه‌ن پێیان ده‌درێت و له زاخۆ تا حاجی ئۆمه‌ران ده‌گرێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پڕۆژانه ھه‌ركامیان به رێژه‌یه‌ك ته‌واو بوونه و به‌شێكی 60%ی ته‌واو بووه، بۆیه به‌رده‌وام كاریان تێدا ده‌كرێت تا ته‌واو ده‌بن.
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رھێنانی ھه‌ولێر بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، له پارێزگای ھه‌ولێر 100 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رھێنان ھه‌ن كه 64 له‌وانه ته‌واو بوونه و خه‌ڵكیشی تێدا نیشته‌جێن، حكوومه‌تیش كه پێشتر كه‌رتی تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری بۆ دابین ده‌كردن، ئێسته خۆی دابینی ده‌كات و 44 پڕۆژه‌ش له ته‌واوبووندان و به‌رده‌وام كاریان تێدا ده‌كرێت، ئه‌و پڕۆژانه‌ش جۆراوجۆرن وھه‌یه به‌قیستی درێژخایه‌ن و ھه‌شه به حازر وھه‌شه به‌قیستی مانگانه دراونه‌ته هاووڵاتییان.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ھه‌ركاتێك ئه‌و پڕۆژانه‌ش ته‌واو بوون و خه‌ڵكیان تێدا نیشته‌جێ بوون، حكوومه‌ت خۆی خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته بارگرانی بۆ ئه‌وان و كرێی زۆر نه‌ده‌ن، ته‌نیا ئه‌و كرێیانه نه‌بێت كه ھاوشێوه‌ی ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌یده‌ن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم