به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاووڵاتییان ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی زێڕه‌كانیان و ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاری فرۆشتنه‌كه‌ی بۆ به‌رزیی نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، خاوه‌ن زێڕنگه‌ره‌كانیش ده‌ڵێن، ئیشمان بووه به كڕینی زێڕ.
زیاد لە سێ ساڵە نرخی زێر بەو شێوەیە بەرز نەبووەتەوە
ئێسته نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 18 به 266 هه‌زار دیناره و یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 21 به 310 هه‌زار دیناره، ئه‌وه به‌رزترین نرخه له ماوه‌ی رابردوودا تۆمار كرابێت، به بۆچوونی زێڕنگه‌ره‌كانیش دیار نییه ئه‌و نرخه به‌رزتر ده‌بێته‌وه یان داده‌به‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، باقی تاهیر خاوه‌نی زێڕنگه‌ری قه‌ره‌داغ له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته نرخی زێڕ زۆر به‌رزه، چه‌ند ساڵێكیش ده‌بێت نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته، هاووڵاتییه‌كی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و زێڕه‌كانیان ده‌فرۆشن، چونكه نرخه‌كه به‌رزه و به‌و شێوه‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه له رابردوو.
* رۆژانه زۆرترین مامه‌ڵه‌كانمان بۆ فرۆشتنی زێڕه
په‌یامنێری "وشه" بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دۆخی بازاڕ، سه‌ردانی چه‌ند زێڕنگه‌رێكی كردووه، ئه‌وه‌ی بینرا له كۆی پێنج هاووڵاتی كه سه‌ردانی زێڕنگه‌ره‌كان ده‌كه‌ن سێ بۆ چوار كه‌سیان بۆ فرۆشتنی زێڕه‌كانیانه، ئه‌وانه‌شی زێڕ ده‌فرۆشن، پێیان وایه نرخه‌كه به‌رزه و به‌راورد به‌و كاته‌ی كڕیویانه سوودێكی زۆر ده‌بینن.
باقی تاهیر باسی له‌وه‌ش كرد، زێڕ پێشبینی به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی ناكرێت، هیچ كات پێشبینی ئه‌وه نه‌ده‌كرا یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 21 له 230 هه‌زار بۆ 240 هه‌زاره‌وه بگاته 310 هه‌زار دینار، ئێسته‌ش نازانرێت زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه یان داده‌به‌زێت، زۆری خواست و كه‌می خواست كاریگه‌ری له‌سه‌ر زێڕ نییه و بۆرسه حیسابه.
یه‌كێك له‌و خێزانانه‌ی كه هاتبوون بۆ فرۆشتنی زێڕه‌كانیان باسیان له‌وه كرد، ئه‌و نرخه‌ی ئێسته‌یان پێ به‌رزه و ده‌یانه‌وێ بیفرۆشن و چاوه‌ڕێ بكه‌ن له داهاتوودا ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی دابه‌زی دووباره زێڕ بكڕنه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و خێزانه، پێشتر گه‌ردانه‌یه‌كیان به بڕی هه‌زار و 800 دۆلار كڕیوه له جۆری عه‌یاری 21، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، زیاتر له دوو هه‌زار و 100 دۆلاری كردووه و ئه‌وه‌ش سوودێكی باش بووه بۆ ئه‌وان.
كڕین و فرۆشتنی زێڕ جیاوازی له نرخه‌كه‌یدا هه‌یه و یه‌ك مسقاڵ زێڕ له‌كاتی فرۆشتنی له لایه‌ن دوكانداره‌وه به هاووڵاتی، بڕی 25 هه‌زار دینار وه‌ك هه‌قده‌ست وه‌رده‌گیرێت، واته ئه‌گه‌ر یه‌ك مسقاڵ زێڕ به 310 هه‌زار دینار بێت، له كاتی فرۆشتنی به هاووڵاتییان بڕی 335 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاووڵاتی بیه‌وێت زێڕ بفرۆشێت، ته‌نیا به‌و نرخه ده‌یفرۆشێت كه له بۆرسه دیاری كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی