پێكوتەی سیل لە تووشبوون بە كۆرۆنا دەتپارێزێت

:: PM:06:15:11/07/2020 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە پێكوتەی سیل یان هەوكردنی سییەكان، ناسراو بە "بی سی جی"، دەتوانێت مرۆڤ لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزێت، بەتایبەتی كاتێك پێكوتەكە بۆ پاراستنی سییەكان لە هەوكردنی دروست كراوە، بەوەیش بەرگری مرۆڤ لەدژی ڤایرۆسەكان بەهێز دەكات.
رێژەی مردنی 10.4% كەمتر كردووە
توێژەران لە ئەمەریكا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە پێوەندییەكی ئاشكرا و روون لەنێوان كەمبوونەوەی ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لای ئەوانەی پێكوتەی سیلیان وەرگرتووە لە ناوچە جیاوازەكانی دنیا، هەیە، بەشێوەیەك لەو ناوچانەی پێكوتەی سیل بە رێژەی 10% زیاتر بەكار هاتووە، رێژەی مردن 10.4% كەمتر بووە.

تا ئێستە هۆكاری ئەو پێوەندییە نەزانراوە، بەڵام باشترین بیردۆز دەڵێت، ئەو پێكوتەیە كە بەكتریای زیندووی تیادایە بەناوی مایكۆ بەكتریا، ئەو پێكوتەیە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری سروشتی لای ئەو كەسانە، بەوەیش بەرگریان بەرانبەر پەتاكان زیاتر دەبێت، لەوكاتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زیاتر بە كۆئەندامی هەناسەدان دەگەیەنێت یان تووشی هەوكردنی سییەكانی دەكات.

توێژەران ئاماژە دەكوەن كە پێكوتەی سیل رەنگە سوودی بۆ ئەوانە هەبێت كە دووچاری مەترسی تووشبوون دێنەوە، وەك كارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی لەپێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی پەتاكە كار دەكەن و ئەفسەرانی پۆلیس، یان ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە وەك قەڵەوەكان و نەخۆشان بە شەكرە و دڵ و لوولەكانی خوێن. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل