ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بریاری نوێی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا ده‌ركرد.
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا رایان گه‌یاندووه كه له سه‌عات 12ی شه‌و تا پێنجی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌بێت و سه‌رجه‌م شوێنه‌كان داده‌خرێن.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
له سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و 11 له‌سه‌ر 12ی2020/7، بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی2020/7 ڕێكاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بێت:-
1-له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
له رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه
2- هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون.
3-سه‌باره‌ت به كه‌رنتینی ئه‌وانه‌ی له‌وڵاتانی تره‌وه له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه سنوورییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌و رێكاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وڵاتانی تره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت پشكنینی پشتڕاستكراوه‌یان له‌و شوێن و وڵاته‌ی كه لێیه‌وه هاتوون لابێت و ماوه‌كه‌ی (48) كاتژمێری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك و تێچووی خۆیان پشكنییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڵێن نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی (14) ڕۆژ له‌شوێنی حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌كه‌ی خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
4-سه‌باره‌ت به‌بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سیسته‌مێكی بۆ پشكنین و چۆنیه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه هه‌ولێر داڕشتووه و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
5- ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یدا ته‌واوی ئه‌و گله‌یی و سه‌ر‌نج و ڕه‌خنه و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆناو پاك و خاوێنی و خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانی تاوتوێكرد و خستیه به‌رباس، دڵنییای ده‌ده‌ینه هه‌موو لایه‌ك به زووترین كات هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
6- چێشتخانه‌كان به پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شت گوزار كراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی بۆیان دیاركراوه جێبه‌جێیان نه‌كات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت.
7- به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ڕیستۆرانتی باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، ده‌بێت ته‌نها به كه‌ل و په‌لی سه‌فه‌ری كه بۆ یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت كاربكه‌ن و ڕه‌چاووی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت.
10-له رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه.
11-ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان)، به‌سیسته‌می شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ی له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وام (ده‌مامك)ی نه‌به‌ستابێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاوڵاتییه‌ك و موراجعێك به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نیه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌بالغی تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی جێنشینی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره، پێویست ناكات ده‌وام بكه‌ن.
12-له هه‌ر شوێنێكی بازرگانی و بازار و دوكان و ماركێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ك رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت.
13-كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی كراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له كاتژمێر (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ی ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردوكیان (ده‌مامك)یان به‌ستابێ.
ـ ڕۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(كاتژمێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
14- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌كان بۆ به‌رگرتن له كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، هه‌ر بڕیارێك له سنووری قه‌زاكه‌یان بیده‌ن و له كاتی پێویستیش بۆیان هه‌یه له‌سنووری قه‌زاكه‌یان كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی ڕابگه‌یه‌نن.
15- ئه‌م بڕیارانه له‌كاتژمێر 12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر12ی 2020/7 ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی 2020/7.