ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له توركیا ئاشكرای ده‌كات، نۆی تهمووز له دوو كاتی جیاوازدا له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی بوزبورون و كیزیلا، 60 كۆچبه‌ر له‌ناو به‌له‌می چووپدا ڕزگار كراون.
60 كۆچبه‌ر له‌ناو به‌له‌می چووپدا رزگار كران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی تهمووز، هیوا خدر نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له توركیا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نۆی تهمووز له دوو كاتی جیاوازدا له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی بوزبورون و كیزیلای سه‌ر به‌شاری مۆغه‌ڵا، 60 كۆچبه‌ر له‌ناو به‌له‌می چووپدا رزگار كران كه ژن و منداڵیش لهناوانیاندا بووه".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "كۆچبه‌ره‌كان دوای گه‌یشتنیان به سنووری ده‌ریایی یۆنان، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێشكگری ده‌ریایی یۆنانه‌وه دیپۆرتی سنووری ده‌ریایی توركیا كراونه‌ته‌وه، دواتر كۆچبه‌ره‌كان پێوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن تا رزگاریان بكه‌ن، ئه‌وانیش له‌كاتی خۆیدا سه‌رجه‌میان ڕزگار كردوون و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیان كردوون."
به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئابووری و سیاسیی عێراق و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كانی به‌شێكی زۆری دانیشتووی ئه‌و وڵاته، بڕیاری جێهێشتنیان داوه و له كه‌مپه‌كانی توركیا ده‌ژین تا له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م بكرێن.