سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی به هه‌موو ناوچه و شاره‌كان ده‌دات بێ جیاوازی و ئامانجی خزمه‌تكردنه به هاووڵاتییان، تا ئێسته‌ش توانیویه‌تی باشترین خزمه‌ت به شاری سلێمانی بكات و گرنگیی پێ داوه.
حکوومەت لە كارنامه‌كه‌یدا بەڵێنی دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیجی له پێناو كارئاسانی هاووڵاتییان بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز، نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له كارنامه‌كه‌یدا باسی له بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان كردبوو، یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری چاككردنی شه‌قامه‌كانه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كاتێك شه‌قامه‌كان باش نه‌بوون بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كان، گرفت دروست ده‌بێت، به دڵنیاییه‌وه ده‌بێته كه‌موكوڕی، هه‌ركات به‌رهه‌م له كاتی خۆی نه‌گه‌یشته بازاڕ خراپ ده‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له سه‌ره‌تای كارنامه‌كه‌یدا بڕیاری دا كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیجی بكاته‌وه له پێناو كارئاسانی زیاتری هاووڵاتییان.
"پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی كه ساڵانێكه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له پلانه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، حكوومه‌ت وه‌ك به‌ڵێنی دابوو، هه‌رچه‌نده قه‌یرانی دارایی و نه‌خۆشی هه‌یه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی راگه‌یاند". نه‌وزاد شێخ كامیل وای گوت.
سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان ده‌ڵێ، لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی ناو بازاڕ، ساڵانێكه سلێمانی كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هه‌یه و ته‌نیا شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ هاووڵاتییان له سنووره‌كه، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ ناوبازاڕ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی