سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم میرزۆیێڤ، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی د. كنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییه‌تی پێشوو ده‌كات.
خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز، باره‌گای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، برای به‌ڕێز د. كنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییه‌تی پێشوو، به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم میرزۆیێڤمان پێ گه‌یشت.
"پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتان و ته‌واوی كه‌سوكار و ئاشنایانتان ده‌كه‌م، خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم، له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك به‌خشێت". له پرسه‌نامه‌كه‌دا وا نووسراوه.