به‌رپرسانی ته‌ندروستیی له هیند رایان گه‌یاند، هونه‌رمه‌ندان ئه‌میتاب باجان و كوڕه‌كه‌ی ئه‌بهیشیك، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام ئێسته دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره.
ئه‌میتاب و كوڕه‌كه‌ی پێكه‌وه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی له شاری مۆمبایی هیندستان، ئه‌میتاب و كوڕه‌كه‌ی پێكه‌وه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه، به‌ڵام ئێسته دۆخیان به‌ره‌و باشی چووه.
ئه‌میتاب /77 ساڵ/ خۆی له‌ڕێی تویته‌ره‌وه تووشبوونی خۆی و كوڕه‌كه‌ی ئه‌بهیشیك /44 ساڵ/ راگه‌یاندووه، هاوكات ملیۆنان هه‌واداری خۆی دڵخۆش كردووه به‌وه‌ی ئێسته خۆی و كوڕه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری بۆڵیووده، دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره و به‌ره‌و باشتر ده‌چن.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی نانافاتی له مۆمبای رای گه‌یاندووه، باوك و كوڕ هه‌ردووكیان تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه و دۆخیان جێگیره.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه، راپۆرتی ته‌ندروستیی ئه‌میتاب و كوڕه‌كه‌یان داوه‌ته هونه‌رمه‌ند "جایا" هاوسه‌ری ئه‌میتاب و هونه‌رمه‌ند ئیشواریای هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی، تا دڵنیابن له‌وه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه.
ئه‌میتاب هاریفانچ باجان له شاری ئه‌ڵابادی هیند له ساڵی 1942دا له دایك بووه، جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی ناوداره، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی و گۆرانیبێژ و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنییه. له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر له بۆڵیوود ده‌ركه‌وت. ره‌خنه‌گرانی ئه‌و بواره پێیان وایه، ئه‌میتاب توانیویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی سینه‌مای هیندی دابنێت.
باوكی ئه‌میتاب شاعیرێكی زۆر ناوداری هینده و له ساڵی 2003دا كۆچی دوایی كردووه، دایكیشی له ساڵی 2007دا كۆچی دوایی كردووه كه هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئه‌میتاب ژیاون چونكه كوڕی گه‌وره‌یان بووه. ئه‌میتاب برایه‌كی به‌ناوی "ئه‌جیتاب" هه‌یه و ئه‌ویش له بواری شانۆدا كار ده‌كات. ئه‌میتاب له زانكۆی دلهی كۆلیژی زانسته‌كانی ته‌واو كردووه و دواتر خۆی له بواری سینه‌مادا بینیوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی زیاتر 100 فیلمی سینه‌ماییه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هیندستان له گه‌شه‌كردندایه، تا ئێسته له‌و وڵاته 820 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و 22 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.