ئامێری پاككردنەوە لەناو بازاڕ دانرا

:: PM:01:49:12/07/2020 ‌
قایمقامییەتی سەیدسادق بڵاوی كردووەتەوە، ئامێری پاككردنەوەی دژی ڤایرۆس لەلایەن دوو كەس دروست كراوە و لەناو بازاڕ دانراوە، لە هەر سەعاتێكدا هەزار و 200 كەس تەعقیم دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی قایمقامی سەیدسادق هاتووە، بە هاوكاری دوو گەنجی خۆبەخش، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەستاین بە دانانی ئامێرێكی پاككردنەوە(تعقیم) لە ناو بازای سیدسادق، بۆ ئەوی لە كاتی هاتن و ڕۆیشتنی هاووڵاتییان بۆ بازاڕ و ئەو كەسانەی لە دەرەوەی سیدسادق دێنە ناو شارۆكەكە، تعقیم بكرێن بۆ كەمكردنەوە و ڕێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە بەرنامەماندا هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە چەند شوێنێكی تری ناو شارۆكەكە ئەو ئامێرە دابنرێت
ڕوون كراوەتەوە، لە بەرنامەماندا هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە چەند شوێنێكی تری ناو شارۆكەكە ئەو ئامێرە دابنرێت، ئەم ئامێرە لە توانایدایە لە یەك سەعاتدا هەزار و 200 كەس تەعقیم بكات. 

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەی قایمقامییەتدا هاتووە، داواكارین لە هاووڵاتییان لە كاتی سەردانكردنیان بۆ بازارَ، بەلایەنی كەم لە كاتی چوون و هاتنیان بەناو ئەو ئامێردا بڕۆن بۆ سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتییان و شارەكەمان.



وشە - رامیار جەواد