یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی حكوومه‌ت به‌هۆی به‌كارهێنانی حه‌بێك به‌بێ ڕاچێتی پزیشك، تاوانبار ده‌كرێت وه‌ك به‌كار هێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر و ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه حوكمی گرتنى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، چه‌ند مانگێكه له زیندان ئازد بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ماده یاساییه‌ى حوكمی پێدراوه، له ده‌وامی حكوومه‌ت وه‌ك كارمه‌ند ده‌رده‌كرێت.
"هاوكار" ناوی خوازراوی ئه‌و كوڕه ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌یه كه له هه‌ولێر ده‌ژیت، له سه‌ردانێكدا بۆ ئێران به مه‌به‌ستی چوونه لای پزیشك بۆ نه‌خۆشى هه‌ستیارى و كه‌م خه‌وی پزیشك حه‌بێكی بۆ ده‌نووسێت، جاری یه‌كه‌م تووشی هیچ گرفتێك نابێت له سنوور، به‌ڵام جاری دووه‌م ڕۆشنایی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لێ زه‌وت ده‌كات، هاوكار چیرۆكی خواردنی حه‌به‌كه و گرتنى بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێت، زۆر به‌بێ باكانه حهبهكهم له ده‌رمانخانه‌یه‌ك كڕی، چونكه له‌وێ قه‌ده‌غه نه‌بوو وامده‌زانى له باشووریش قه‌ده‌غه نیه.
چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بووه و ڕاچێتی پزیشكی پێنه‌بووه، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه شه‌ش مانگ حوكمی به‌ندكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت
زیاتر گوتی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سنوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاچێتی پزیشكی پێبووه له یه‌كه‌م جاردا به‌بێ لێپرسینه‌وه هاتووه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام جاری دووه‌م كه ماوه‌ی هه‌شت مانگ دوای جاری یه‌كه‌م ده‌بێت، به‌بێ ڕاچێتی پزیشكی ده‌رمانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له‌كاتی داخڵ بوونی بۆ سنووری باشووری كوردستان، حه‌به‌كه‌ی پێده‌گیرێت و خۆیشى ده‌گیرێت.
هاوكار هۆكاری به‌كارهێنانی ئه‌و حه‌به باس ده‌كات و ده‌ڵێت، كارمه‌ندی یه‌كێك له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان بووم، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام به‌هۆی ته‌نگژه‌ى دارایی و كه‌متركردنه‌وه‌ی مووچه، گۆڕانكاری به‌سه‌ر كاتی ده‌وام هات و ڕۆژه‌كانی ده‌وام كه‌م كرانه‌وه، خه‌وی تێك ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووچاری تووشبوون به هه‌ستیارییه‌ك ده‌بێته‌وه، بۆیه سه‌ردانی پزیشك ده‌كات، ئه‌و حه‌به‌ی بۆی ده‌نووسرێت به گوته‌ی خۆی زۆر كه‌م به‌كاری هێناوه هه‌فته‌ی حه‌بێك یان دووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نه‌یزانیوه كه ئه‌و حه‌به قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌وكاته‌ی ده‌گیرێت هۆكاری به‌كارهێنانه‌كه‌ی بۆ لێكۆله‌ر و له‌به‌رده‌م دادوه‌ریشدا ڕوون ده‌كاته‌وه، به‌ڵام چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بووه و ڕاچێتی پزیشكی پێنه‌بووه، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه شه‌ش مانگ حوكمی به‌ندكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، "هاوكار" ده‌ڵێت له‌هه‌موو دنیادا "ئه‌و جۆره به‌كاربه‌ره به نه‌خۆش داده‌نرێت نه‌ك تاوانبار"، به‌ڵام لێره هه‌م تاوانبار، تاوانبارێك كه به‌هۆیه‌وه له فه‌رمانبه‌ری حكوومیش لاده‌برێت و داهاتووی به‌ره‌و نادیاری ده‌بات.
تا ئێسته له كوردستان سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووده‌بووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر نیه، هیچ پزیشكێكیش نیه كه پسپۆڕییه‌كه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت به‌و پسپۆڕیه كه له نۆرینگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئه‌و كاره‌بكات و كه‌سێك كه بیه‌وێت خۆی چاره‌سه‌ر بكات سه‌ردانیان بكات و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر بكرێت چاره‌سه‌ری بۆبكرێت.
د. هاوڕێ دڵزار پزیشكی پسپۆڕی دادوه‌ری، له په‌یمانگای دادوه‌ری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ئاڵووده‌بووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه تا ئێسته هیچ سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووده‌بووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان نیه تا كه‌سی ئاڵووده‌بوو چاره‌سه‌ری تێدا بكرێت، بۆیه زۆر جار وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ، له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت چاره‌سه‌ریان بۆ بكڕێت، ده‌خرێنه زیندان و حوكمیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌وانه‌ی كه ئاڵووده‌ی كۆن یان نوێن له به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر سه‌نته‌ر هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌وكات ده‌توانرێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ئاڵووده‌ن، چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت و ده‌نێردرێنه‌وه ناو ماڵ و خێزانه‌كانیان و جارێكی تر تووشی هیچ لادانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نابن، له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه كه‌سی به‌كارهێن ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی تیدا دروست ده‌كرێت كه به‌هه‌موو جۆرێك خۆی له دووباره ئاڵووده‌بوون بپارێزێت.
د.هاوڕێ، پڕۆژه‌ی هه‌یه كه ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستانی بكات، له باسی پڕۆژه‌كه‌یدا دا گوتی، پڕۆژه‌كه دانانی سه‌نته‌رێكه كه بتوانرێت ئه‌وانه‌ی كه ئاڵووده‌ی كۆن یان نوێن له به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌ژێر چاودێری حكوومه‌ت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڕیكخراوه‌كان بیانه‌وێت ئه‌وانیش ده‌توانن پاڵپشتی پرۆژه‌كه بكه‌ن، چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره گرنگترین شته كه ئێسته بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكرێت.
ئه‌و پزیشكهدادییه له باسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانن ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی ئاڵوده‌بوون "ژن و پیاویشن" ژنه‌كان ته‌مه‌نیان له 14 ساڵ تا 45 ساڵی و زیاتریش، یه‌كێك له‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و مێرمنداڵه، له‌ڕێی فهیسبووكهوه ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ست كه‌وتووه و بووه‌ته به‌كارهێنه‌ر، ئه‌و كچه به‌و پزیشكه‌ی گوتوه، ماوه‌یه‌ك به‌پاره كڕیویه‌تی پاشان نه‌یتوانیووه پاره بدات له‌به‌رانبه‌ر ماده‌كه سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و كهسهكردووه كه ماده‌كه‌ی بۆ بردووه كه ماوه‌كه‌ى ساڵێك زیاتر بووه.
لیژنه‌ی پزیشكی دادی تایبه‌ت به ماده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌فتانه ئه‌و كه‌سانه ده‌بینن كه پێش ئه‌وه‌ی بچنه دادگا‌و دادوه‌ر بڕیاریان له‌سه‌ر بدات، د.هاوڕێ كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌فتانه نزیكه‌ی 60 كه‌س ده‌برێنه پزیشكی دادی بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینا بۆ بكرێت سه‌باره‌ت به ئاڵوده‌بوونیان به مادده‌ی هۆشبه‌ر.
ئه‌و پزیشكه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئاڵووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانن، نه‌خۆشن نه‌وه‌ك تاوانبار، ئه‌و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دادوه‌ره‌كانیش دووپات لهوهدهكهن ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌وانه زۆربه‌یان ده‌خرێنه ژێر چاره‌سه‌ر نه‌وه‌ك به‌ندینخانه، چونكه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی نه‌خۆشیان له‌گه‌ڵ بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن.