لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا هیچ پەردەیەک لەنێوان نەخۆش و پزیشک و تیمەکەی نامێنێت، تا پارێزگاری لە گواستەنەوە نەخۆشیەکان بکات، ڤایرۆسی کۆڕۆناش کە یەکێکە لە ڤایرۆسە سەرسوڕهێنەکانی سەدەی بیست و یەک، بەئاسانترین شێوە دەگوازرێتەوە، یەکێک لە ئاسانترین شێوەکانیش لەهەموو دنیادا، گواستنەوەیەتی لە نەخۆشخانەکان و بەتایبەت لە نیوان نەخۆش و پزیشکدا، بەتایبەتتریش هۆڵەکانی نەشتەرگەری.
هۆڵەکانی نەشتەرگەری یەکێکن لە بنکەکانی بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا، بەڵام ئەم بنکەیە بەهۆی پزیشک و تیمەوە نییە، چونکە هۆڵەکان و تەعقیم دەکرێن، تیمی پزیشکی نەشتەرگەرکاریش جلوبەرگی تایبەتی دەپۆشن، بەڵام کێشەکە لەو کەسەیە کە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و هەڵگری ڤایرۆسەکەیە بەڵام نیشانی دیار نییە.
ئامادهكردن/ ئیڤان عەبدولرەحمان
مۆنتاژ/ رۆزی عەبدولرەحمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه لهلایهن "وشه"وه بهرههم هاتووه:
سهبسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكهن..