ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌شداربوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی تهمووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری (پێڕه‌وی ناوخۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم) خسته‌ڕوو. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ پێڕهوهكهی په‌سه‌ند كرد كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م سندووقه‌ش گره‌نتیی مافی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانه له گشت بواره‌كانی وه‌زیفه، به‌پێی ئه‌م پێڕه‌وه داهاتی سندووقه‌كه ته‌نیا بۆ شایسته‌ی دارایی خانه‌نشینان خه‌رج ده‌كرێت، سندووقه‌كه‌ش ئه‌نجوومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌بێت له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان.
پێڕه‌وی تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ره‌و ژوور په‌سه‌ند كرا
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ر له چوارچێوه‌ی پێڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی ( پێڕه‌وی تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ره‌و ژوور) سه‌ره‌ڕای مه‌رجه گشتییه‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیی خسته‌ڕوو. پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه به كۆی ده‌نگ پێڕه‌وه‌كه په‌سه‌ند كرا، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م پێڕه‌وه‌ش ڕه‌چاوكردنی هه‌بوونی بڕوانامه و شاره‌زایی و لێهاتوویی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌و پله وه‌زیفییانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه و ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی كارگێڕیی دیاریان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك كه‌سانی پیشه‌یی و ته‌كنۆكرات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر پێشنیاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو درا تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ڕێكخستنی مافی ڕه‌فتاركردن له‌سه‌ر زه‌ویوزاری كشتوكاڵی ژماره (1)ی ساڵی 2008 تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جووتیارانه‌ی كه مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسای ئاماژه پێدراویان تێدایه، تا ئێسته مامه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانیان ڕایی نه‌كراوه، ئه‌ویش له دوای وردبینی دۆسیه‌كان و دڵنیابوون له هه‌بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان، به‌م جۆره كێشه‌ی به‌شێكی زۆر ئه‌و هاووڵاتییانه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه به شێوه‌ی كارت و به‌پێی شایسته‌بوون زه‌ویان پێ دراوه له ساڵانی پێشوو، به‌ڵام تا ئێسته له فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ به‌ناویان نه‌كراوه، ده‌رفه‌تیش ده‌دات به‌و هاووڵاتییانه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له پڕۆژه‌كان كڕیوه، به فه‌رمی به‌ناوی خۆیان بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیره‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داد) هاته راسپاردن په‌له بكه‌ن له ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی یاسایی ئه‌و هاووڵاتییانه.