وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ى گه‌نمی جووتیاران بكه‌ن له‌و رێژه زۆره‌ی كه ماوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی عێراقیش وه‌ریناگرێت، له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی ئالیك قسه‌یان كردووه و سه‌تان هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران ده‌كڕنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی تهمووز، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر گه‌نم به‌رهه‌م هاتووه و ته‌نیا به‌شێكی كه‌م له‌و گه‌نمه له‌لایه‌ن سایلۆكانه‌وه عێراق وه‌رده‌گیرێت و به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌می جووتیاران گه‌نمیان ده‌مێنێته‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده پلان دانرابوو ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران وه‌ربگرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی دابوو له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیارانی ناوخۆ، به‌ڵام دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه ئێسته كه دروستبوو، ئه‌و پلانه ڕاگیرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئێستە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی کارگەکان بڕی 300 هه‌زار تۆن گه‌نمى جووتیاران بكڕنه‌وه
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ڕوونی كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران زۆر زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن له‌و بڕه گه‌نمه‌ی لێیان ده‌مێنێته‌وه، له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی ئالیك به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان لای بهڕێوهبهرایهتییهكانه، بۆ ئه‌وه برێكی زۆر له گه‌نمی جووتیاران بكڕنه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده‌ی بكه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ین بیكڕن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئێسته له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌كان بڕی 300 هه‌زار تۆن گه‌نمی جووتیاران بكڕنه‌وه له ناوچه جیاجیاكان و نرخێك دیاربكرێت بۆ ئه‌و گه‌نمه.
ئه‌مساڵ حكوومه‌تی عێراق بڕێكی زیاتر له گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت به‌راورد به ساڵانی رابردوو كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار تۆن بوو دابه‌شكرا به‌سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی