به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له ڕاگه‌یانراوێكدا ئاشكرای كردووه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتوچۆ له ناوچه‌كه ڕووی داوه و به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س به سه‌ختی بریندار بوونه.
قوربانییه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، له ڕاگه‌یانراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا هاتووه "دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ڕێی نێوان كه‌لار - باوه‌نوور نزیك گوندی تازه‌دێ، ڕووداوێكی پێكدادان له نێوان (مانێكی بارهه‌ڵگر و كیا)یه‌كدا ڕووی دا، له ئاكامدا قوربانییه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا پێنج كه‌س بریندار بوونه كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و سه‌رجه‌میان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری كیاكه بوونه، سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراون."
شایانی باسه ئاماری قوربانییه‌كانی به ڕووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێران به ڕێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ و خراپی ڕێگه‌وبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.