به‌هۆی زۆربوونی سه‌رپێچییه‌كان له شاره‌كانی كوردستان له‌باره‌ی گۆشته‌وه، قایمقامییه‌تی سلێمانیش هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییان له‌باره‌ی ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت و ڕای گه‌یاندووه، "ئه‌و جۆره گۆشتانه شیاوی خواردن نین"، هۆشداریش به دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان له باره‌ی چه‌ند ڕێنوێنییه‌كه‌وه دراوه.
ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گیراوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یانراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ڕای گه‌یاندووه "به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا گرتووه."
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین."
ئاشكرای كردووه، "ئه‌و كوشتارگانه‌ی له‌لایه‌ن پزیشك و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن، پشكنینێكی تر بۆ گۆشته‌كه ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "لیژنه‌كه له دوكانێكی گۆشتفرۆشتن ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك قیمه‌ی ئاماده‌كراودا گرتووه، به‌پێی رێنوێنییه‌كان نابێت دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن قیمه‌ی ئاماده‌كراوی لێ بێت، هه‌ر دوكانێكی گۆشتفرۆش گۆشتی بێ مۆر یان قیمه‌ی ئاماده‌كراو بفرۆشێت، شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان، ئه‌و جۆره گۆشته له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕێن و ده‌فرۆشرێن نه‌كڕن، له‌كاتی هه‌بوونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ڕای گه‌یاندووه، "به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، ئاژه‌ڵه سه‌بڕاوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن، ته‌واوی ئه‌و پێداویستییانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كار هێنراون، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناو ده‌برێن."