سەرۆكی حكوومەت پێبژاردنی ئامێرەكەی كەركووكی گرتە ئەستۆ

:: PM:12:18:16/07/2020 ‌
وەزارەتی پەروەدە ڕای دەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەت پێبژاردنی ئامێرە شكاوەكەی كەركووكی گرتووەتە ئەستۆ و بۆ كەیسی مامۆستاكەی كەركووك هەموو پاڵپشتییەكی مادی و مەعنەوی دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، ئالان حەمەسەعید دۆسیەی مامۆستاكەی كەركووكی گرتە ئەستۆ و لەگەڵ عەلی حەمید وە‌زیری پە‌روە‌ردە‌ی عێراق، تا ئێستە سێ‌ جار پێوە‌ندیی تە‌لە‌فۆنی ئە‌نجام دراوە‌ بۆ چارەسەری كەیسەكە.

ئە‌وان تە‌نیا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ مسروور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات
وەزیری پەروەردە ڕوونی دەكاتەوە، بە‌دوای ئەم كەیسەدا دەچم  و دە‌ستبە‌رداری نابم، هە‌موو پشتیوانییە‌كی مادی و مە‌عنە‌ویشم بۆ  مامۆستا محەمەد و خێزانە‌كە‌ی دە‌ربڕیوە‌. ئامادە‌ییم دە‌ربڕیوە‌ وە‌ك وە‌زیری پە‌روە‌ردە،‌ بریكارە‌ یاساییەكانم  ڕابسپێرم هاوكاری بن لە رووی یاساییەوە. ئە‌گە‌ر مامۆستایش داوای یاسایی تۆمار بكات، هە‌موو پاڵپشتییە‌كی دە‌كە‌م و ئە‌وە‌ی پێویست بێت لە هەموو روویەكەوە بۆی ئە‌نجام دە‌دە‌م.

ڕوونی كردووەتەوە، بە‌ مامۆستاكە و خێزانە‌كە‌ی دە‌ڵێم كە‌ لە‌ پێبژاردنی ئە‌و ئامێرە‌ی زیانی پێگە‌یشتووە،‌ ئە‌وان تە‌نیا نین و تە‌حە‌مولی ئە‌و پێبژاردنە‌ مسروور بارزانی بە‌شە‌خسی دە‌یكات.

ڕۆژی 13ـی تەمووز، ڤیدیۆیە‌كی ناخهە‌ژێن دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی لە‌ سۆشیال میدیا بڵاو كرایە‌وە، تێیدا مامۆستایە‌كی میلاكی وە‌زارە‌تمان (خوێندنی كوردی لە‌ پارێزگای كە‌ركووك) بە‌ كە‌لە‌پچە‌كراوی لە‌ نە‌خۆشخانە‌‌یە‌، لە كاتێكدا خێزانە‌كە‌ی بە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، ئەوەش كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە.



وشە - رامیار جەواد