له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و مرۆڤ بۆ تووشنه‌بوون جیا له خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه له تێكه‌ڵبوون، چه‌ندان كه‌لوپه‌لی وه‌ك ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كار ده‌هێنێت تا رووبه‌ڕووی ئه‌و ڤایرۆسه ببێته‌وه. ئێسته له كه‌نه‌دا داهێنانی ده‌مامكێك كراوه كه له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌بات.
ئه‌وه جه‌نگێكه دژی كۆرۆنا كه بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ره
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توێژه‌ران له زانكۆی "تۆرۆنتۆ"ی كه‌نه‌دایی، ده‌مامكێكان داهێناوه كه توانای له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا هه‌یه. به‌پێی پێگه‌كه ئه‌وه جه‌نگێكه دژی كۆرۆنا كه بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ره.
به‌پێی ئه‌و پێگه عه‌ره‌بییه، ناوی ده‌مامكه‌كه "تریۆ مید ئه‌كتیڤ"ـه و له كارگه‌یه‌ك دروست كراوه له كه‌رتی كیبیك له كه‌نه‌دا، ئه‌و ده‌مامكه له‌گه‌ڵ پۆشینی، توانای له‌ناوبردنی 99%ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی هه‌یه كه بیه‌وێ بچێته جه‌سته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا له‌ناوی ده‌بات.
بییر جان كه دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی كۆمپانیای "بیومیدیكاڵ ئه‌نكۆر بیرشن"ـه كه ده‌مامكه‌كه‌ی داهێناوه، ده‌ڵێ رووپۆشی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌مامكه كه رۆڵ له له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه ده‌بینێت، به ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ دروست كراوه كه دژی ڤایرۆسه.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه كارگه‌كه‌ی به دروستكردنی ده‌مامكه‌كه هه‌ستاوه، ده‌یان ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی ده‌مامكه‌كه خه‌رج كردووه تا سه‌ركه‌وتنی تێدا به‌ده‌ست هێناوه.
به‌گشتی له هه‌موو دنیادا 13 ملیۆن و 714 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و سه‌رووی 585 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌مه‌ریكا و به‌رازیل و هیندستان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تا سێیه‌م هه‌ڵكه‌وتوون.