سه‌یران عوسمان خانمه گۆرانیبێژ نوێترین كلیپی خۆی به‌ناوی "هیوای ئه‌ڤین" له یوتیوبی كه‌ناڵی كوردماكس موزیك بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی چوار هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی تهمووز، سه‌یران عوسمان له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، " له پێگه‌ی فه‌رمی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، لینكی كلیپی (
هیوای ئه‌ڤین)م بڵاو كردووه‌ته‌وه، پێم وایه له‌م كاته ناخۆشه‌دا ناكرێت ژیان بوه‌ستێت و ژیان به‌رده‌وامه، بۆیه به‌رهه‌مه تازه‌كه‌م بڵاو كردووه‌ته‌وه".
زیاتر گوتی، "ئه‌و به‌رهه‌مه تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سیراجه‌دین نووسراوه، ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورده‌وه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی دانراوه، كاری موزیكی نوێی له‌لایه‌ن سمكۆ فه‌یزی كاری بۆ كراوه، ده‌رهێنانی كلیپهكهیش له‌لایه‌ن ناسری حه‌یده‌ری كراوه."
سه‌یران عوسمان خه‌ڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئێسته دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، زیاتر له 10 ساڵه له باشووری كوردستان ده‌ژی. سه‌ره‌تا به كاری پێشكه‌شكاری له چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه ده‌ستی پێ كرد، دواتر به گوتنی چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكلۆر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه هاتووه‌ته ناو بواری هونه‌ری گۆرانیگوتنه‌وه و چوار به‌رهه‌می هه‌یه.