ئەمرۆ کۆمپانیای جیپ نوێترین مۆدێلی لە ئۆتۆمبێلی ڕێنگلهر ئاشکرا کرد کە لە دیزاینەکەیدا دەبینرێت کە بەتەواوەتی شێوەکەی گۆڕاوە و لە مۆدێلەکانی پێشووتری زۆر جیاوازترە.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می جیپ و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی له پێشانگاكانی نمایش كرد له جۆری "ڕێنگلهر" كه ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه هه‌م له‌ڕووی بۆدی و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی جوان و به‌هێز دروست كراوه و جیاواز لە بەرهەمەکانی پێشووی دیزاینەکەی بەتەواوەتی گۆڕاوە.
جیپ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر خاوه‌نی هێزێكی زۆره‌ر له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 6.4 لیتره
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جیپ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر خاوه‌نی هێزێكی زۆره‌ر له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 6.4 لیتره، جگه له‌وه‌یش هێزی 450 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می هەشت پستۆنی و چوار تۆربۆییە و جیاواز لە هەر بەرهەمێکی پێشوو دیزاینەکەی بەتەواوەتی گۆڕدراوە لە ناوەوە و دەرەوەیشی، ئەمەیش وای کردووە نرخەکەی 28 هەزار و 295 دۆلاری ئەمەریکییە.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.