ڕۆژانه به ملیاران تمه‌ن به شێوه‌ی قاچاخ دێته بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان ده‌یكڕنه‌وه تا دواتر له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن بیفرۆشنه‌وه و قازانج بكه‌ن، به‌ڵام پسپۆڕانی ئابووری مه‌ترسییه‌كانی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین كارێكی باشه و بۆ قازانجی خۆمانه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ته‌مووز، بڕوا عومه‌ر هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ به "و‌شه"ی ڕاگه‌یاند، "من له‌كاتی دابه‌زینی نرخی تمه‌نه‌وه بایی نزیكه‌ی چوار هه‌زار دۆلار تمه‌نم كڕیوه، لەناو هاوڕێکانم دا کەمترین تمەنم کڕیوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ ئێرانه و پێمان وایه ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین كارێكی باشه و بۆ قازانجی خۆمانه".
ئه‌گه‌رچی پێشتر به‌رپرسانی ئێران له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هۆكاری دابه‌زینی نرخی تمه‌نیان بۆ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی له‌سه‌ر بازاڕی ئێران هه‌ژمار كردبوو و گوتبوویان دابه‌زینه‌كه كاتییه و خێرا ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست ده‌رنه‌چووه و بەهای تمه‌ن له دابه‌زین به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو به "و‌شه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئێمه له بۆرسه‌ی هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه كار له‌گه‌ڵ نرخی تمه‌ن ده‌كه‌ین، له به‌رانبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، نرخی تمه‌ن به دوو ملیۆن و 350 هه‌زار وه‌رده‌گرین و به دوو ملیۆن و 250 هه‌زار ده‌یفرۆشین.
زیاتر گوتی، "كڕیاری تمه‌ن له بازاڕه‌كاندا ڕۆژی له‌دوای ڕۆژ به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له زۆربووندایه، ئێمه وای ده‌بینین كه هۆكاره‌كانی به‌هۆی داڕمانی ئابووری ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سفره‌كان له پاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی تریش نه‌چوونی گه‌شتیار و هاووڵاتییان بۆ ئێران به‌هۆی ڕێكاره‌كانی كۆرۆناوه له دنیادا، بۆیه نرخی تمه‌ن تا ئێسته له شكاندایه، به‌ڵام دیار نییه له ڕۆژانی داهاتوو به‌رز ده‌بێته‌وه یان نزم ده‌بێته‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، ئێسته خواستێكی زۆر له‌سه‌ر نرخی تمه‌ن هه‌یه، زیاتر به‌مه‌به‌ستی بازرگانی كڕین و فڕۆشتنه‌وه‌ی پێ ده‌كه‌ن، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش تمه‌ن زۆر بووه و خواستێكی زۆری له‌سه‌ره".
پسپۆڕانی ئابووری مه‌ترسییه‌كانی ده‌خه‌نه‌ڕوو
هێمن قاسم پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ به "و‌شه"ی ڕاگه‌یاند، "هۆشیاری ده‌ده‌مه هاووڵاتییان كه چیتر تمه‌ن نه‌كڕن، ئه‌گه‌ری هه‌یه تمه‌ن به بڕیارێك پووچه‌ڵ بكرێته‌وه و هه‌موو ئه‌وانی كڕیویانه زیان بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌وه بڕێكی زۆر له دۆلاری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ده‌ره‌وه".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "تمه‌ن هیچ كات كه‌س قازانجی لێ ناكات و پاره‌یه‌كی بێ نرخه، هاووڵاتییان چه‌ندان ڕێی تر و دراوی تر هه‌یه ده‌توانن بازرگانی پێوه بكه‌ن، به‌ڵام با بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه له ملیارێك ته‌مه‌ن 400 دۆلاری تێده‌چێت له چاپكردن له هه‌رێمی كوردستان، به دوو هه‌زار و 500 دۆلار ده‌فرۆشرێته‌وه هاووڵاتییان قازانجی لێ بكه‌ن".
ساڵی 2018 سێ مانگ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ناوكی، تمه‌ن زۆر به‌خێرایی دابه‌زی و هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته 19 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام دواتر ئێران به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی بانكی، توانی تا ئاستێك دۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه و پایزی رابردوو نرخی هه‌ر دۆلارێك تا خوارووی 11 هه‌زار تمه‌نیش دابه‌زی.
كه‌متر له ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌زار تمه‌نی ئێرانی زیاتر له هه‌زار دیناری ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی له سه‌رووی پێنج هه‌زار دینار ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ و لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ تمه‌نی ئێرانی تووشی چ دۆخێكی ناله‌بار بووه.
ئه‌گه‌ر دۆخی ئابووریی ئێران هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، پێشبینی ده‌كرێ نرخی دراوی ئێرانی زیاتر دابه‌زێت.
پێویسته بگوترێ كه ڤایرۆسی كۆرۆنا وێڕای كوشتنی سه‌رووی هه‌زاران كه‌س، گورزێكی كاریگه‌ریی له كه‌رتی بازرگانی ئێران داوه و سنووره‌كان به ڕووی بازرگانیی ئێرانی داخراون و دیاریش نییه كه‌ی ئێران ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنێت.