عوسمان حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی لیوای 136ی قه‌ره‌ته‌په- گه‌رمه‌سێر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به هاتنی هێزه عێراقییه‌كان بۆ سنووری گه‌رمیان ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه، چه‌ند شوێنێكی تر به هاوبه‌شی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پڕ كرانه‌وه. دووپات ده‌كاته‌وه كه چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێویسته.
هێشتا به‌رچاوڕوونی ته‌واو له‌سه‌ر هاتنی ئه‌و هێزه عێراقییه نییه كه له ماوه‌ی ڕابردوو له سنووری كفری پێشڕه‌وییان كردبوو؟
ئه‌و هێزه بۆ خۆنواندن هاتبوونه ئه‌و سنووره، خۆنواندنهكهیان ته‌واو كرد و گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان، چونكه له هیچ ناوچه‌یه‌ك سوپای عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و خاڵه‌ی كه مه‌ترسیی دروست بكه‌ن، ئه‌و هێزه له‌و چوارچێوه‌یه بوو كه ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه ئۆپراسیۆنی پاڵه‌وانانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی پێ كرد، دیاله یه‌كه‌م ناوچه بوو كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئامانجی ئه‌و ئۆپراسیۆنه كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه بوو كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هیچ هێزێكی تێدا نییه و وه‌ك بۆشاییه‌كی ته‌ناهیی ماوه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕووداو و جموجووڵی چه‌كدارانی تیرۆریستی له‌و سنووره بۆشاییانه‌یه.
بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زۆر گرنگتره چاكسازی ڕژد بكات
رێككه‌وتنی پێشوه‌خته هه‌بوو بۆ هاتنی ئه‌و هێزه‌ی عێراق؟
به‌ڵێ پێشتر ئاگه‌داری هه‌بووه و ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بوو كه له دوای ساڵی 2017وه هێزێكی له‌و شێوه‌یه پێشڕه‌وی بكات و بێته پێشه‌وه، بڕیاریشه له داهاتوو هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه به ڕێككه‌وتن ده‌كرێ.
به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌و دۆخه مه‌ترسیی له‌سه‌ر خه‌ڵك و ناوچه كوردستانییه‌كان دروست ناكات؟
نا به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته هاوئاهه‌نگی له نێوان هێزه‌كان هه‌بێت تا زۆرترین بۆشایی ته‌ناهیی كۆنترۆڵ بكرێ و جموجووڵی داعش بنبڕ بكرێ، هاتنی ئه‌و هێزانه مه‌ترسیی نین.
به‌ڵام داگرتنی ئاڵای كوردستان و دانانی ئاڵای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه بوو، زۆریش كاردانه‌وه‌ی دروست كرد؟
ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه ڕووی داوه، ئه‌و هێزه هیچ ئاڵایه‌كی كوردستانیان دانه‌گرتووه، به‌ڵكو چه‌ند باره‌گایه‌كی هاوبه‌ش كراونه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌ی لێ جێگیر كراوه و ئێسته ناوچه‌كه سه‌قامگیره، ئێسته به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن بكرێ له‌سه‌ر زۆر شت له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق، هه‌ر كاتێكیش رێككه‌وتن بكرێ، ئه‌وه لیواكان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن.
له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك زانیاریت هه‌یه؟
چاوه‌ڕێی ڕێككه‌وتنی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كرێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و پێ ناچێ له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك بێت.
هیچ قسه‌یه‌كت له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه كه ئێسته ده‌ستی پێ كراوه؟
چاكسازی له هه‌ر شوێنێك بێ گرنگه، بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زۆر گرنگتره چاكسازی ڕژد بكات و هێزه‌كان یه‌ك بخرێنه‌وه و رێك‌وپێك بكرێن، به‌گشتی له پله و هه‌ر سێكته‌رێكی تر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكخستنه‌وه پێویسته.