كچێك لەناو ماڵێكدا دەكوژرێت

:: PM:02:05:19/07/2020 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ كچێك لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر لەناو ماڵێكدا كوژرا، كوڕێكیش بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە، دەنگی تەقەش بیستراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی تەمووز، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن چەند شایەتحاڵێك بە "وشە" دراون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر پشت نووسینگەی لادێ‌، كچێك لە ماڵێكدا دەكوژرێت.

لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە و هەر لەو ماڵەش كوڕێك بۆ نەخۆشخانە بەڕێ كراوە
ئەو شایەتحاڵانە ڕوونیان كردەوە، دوای ڕووداوەكە تیمەكانی پۆلیس و بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە و هەر لەو ماڵەش كوڕێك بۆ نەخۆشخانە بەڕێ كراوە.

باس لەوەش كراوە، دڵنیا نەبوون ئایا ئەو كوڕە بریندارە یان نا، "وشە" دوای چەندان جار پێوەندی بە پۆلیس، ڕەتیان كردەوە ڕووداوێكی لەو شێوەیە ڕووی دابێت، لە كاتێكدا چەند شایەتحاڵێك ڕووداوەكەیان بینیوە و تەقەكانیان بیستووە.

ڕووداوەكانی كوشتنی ژن لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە، بەشێكی زۆریان بە بیانووی نامووسە، لەسەر ئەو ڕووداوەش تا ئێستە هۆكارەكەی نادیارە.




وشە - وشه‌