هێشتا دۆسیه‌ی برازاكه‌ی ساڵح موسلیم كه له ریزه‌كانی یه‌په‌ژه هه‌ڵهاتووه و له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی توركیا كرد به ته‌واوی له میدیاكانی په‌كه‌كه‌یش بڵاو نه‌كرابوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه به‌رده‌وام به دوای هه‌وڵدانن بۆ تێكدانی كوردستان كه‌وته تۆمه‌تباركردنی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
یه‌كه‌مجار نییه و پێشتریش ئه‌و گرووپه‌كه وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن " به‌رده‌وام به فارسی به گه‌وره‌كانیان ده‌ڵێن "در ختمتم" واتا له خزمه‌تم هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن له هه‌ر ڕێیه‌كه‌وه بێ".
دۆسیه‌ی برازاكه‌ی ساڵح موسلیم نوێترین بوو كه ئه‌و گرووپه ویستیان بیخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دۆسیه‌ی برازاكه‌ی ساڵح موسلیم نوێترین بوو كه ئه‌و گرووپه ویستیان بیخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نێكی پێ تۆمه‌تبار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر زوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ئه‌و گرووپه‌ی بێده‌نگ كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ڕای گه‌یاند، دالیا مه‌حموود موسلیم ناسراو به "ڤیان شه‌ڕڤان" دوای ئه‌وه‌ی واز له هێزه‌كانی یه‌په‌ژه ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی تری خه‌ڵكی به‌دلیسی باكووری كوردستان به‌ناوی "سه‌لام ره‌مه‌زان محه‌مه‌د ناسراو به تولهه‌لدان" كه له ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه بووه، پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی دروست ده‌كه‌ن و هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه بڕیاری وازهێنان ده‌ده‌ن و ڕاده‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، سه‌لام ره‌مه‌زان له ڕۆژی 2020/7/9 به ئاره‌زووی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه توركیا و پاشان دالیا مه‌حموود ساڵح بۆ پێوه‌ندیكردن به سه‌لام له ڕۆژی 2020/7/14 به قاچاغ ده‌چێته توركیا و دواتر له شاری مێرسین خۆی ڕاده‌ستی پۆلیسی توركیا ده‌كات.
ئه‌و گرووپه كه به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی عه‌ره‌ب و هاتنی میلیشیاكان و سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان بێده‌نگن و پێیان ده‌ڵێن" له خزمه‌تین" به‌ڵام به‌دوای پۆستێكی فه‌یسبووك ده‌كه‌ون تا كوردستان له كه‌دار بكه‌ن.
چاودێرێكی سیاسیی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و گرووپه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن و په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن تا دۆخی كوردستان تێك بده‌ن.
هه‌روه‌ك به‌رده‌وام له‌كاتی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیانداوه له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه‌ی كاریان بۆ ده‌كه‌ن پیلانگێری بكه‌ن و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك كاره‌كانی حكوومه‌ت بشارنه‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوای كه ئه‌و گرووپه كار بۆ تێكدانی كوردستان ده‌كه‌ن، نووسینی كۆمێنتی خه‌ڵكیش بۆ پۆسته‌كانی ئه‌و گرووپه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه.
"در ختمتم" وشه‌یه‌كی فارسییه به كوردی واتا "له خزمه‌تم" زۆرتر ئه‌و گرووپه له‌و كۆبوونه‌وانه به‌كاریان هێناوه كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری میلیشیاكان و گرووپه‌كانی تر و ئێرانییه‌كان له به‌غدا ئه‌نجامیان داوه.