ئه‌مڕۆ یادی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یه كه له گۆڤاری لڤینی ئه‌وكات كاری ده‌كرد و له كه‌ركووك له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كوژرا.
سۆرانی مامه‌حه‌مه به‌رپرسی نووسینگه‌ی گۆڤاری لڤینی ئه‌وكات بوو، له ئێواره‌ی 21ی ته‌موزی 2008 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێ كرا و تیرۆر كرا .
سۆران بۆ خۆشاردنه‌وه چوو بووه ئێران و میره هێنابوویه‌وه سلێمانی و پاشان ره‌وانه‌ی كه‌ركووكی كردبووه‌وه
هه‌رچه‌نده گۆڤاری لڤین ئێسته خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌زگای زانیاری ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ساڵانه وه‌ك سیناریۆی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی، ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری لڤین یادی ئه‌و رووداوه ده‌كاته‌وه.
عادل حه‌مید زه‌نگه‌نه ناسراو به عومه‌ر زه‌نگه‌نه كادری پێشكه‌وتووی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی كه‌یسی سۆرانی مامه‌حه‌مه ئاماژه به‌وه ده‌كات، میره تاوانباری سه‌ره‌كییه و ده‌ڵێت، سۆران بۆ خۆشاردنه‌وه چوو بووه ئێران و میره هێنابوویه‌وه سلێمانی و پاشان ره‌وانه‌ی كه‌ركووكی كردبووه‌وه. هه‌مان شه‌وی گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆران له كه‌ركووك تیرۆر كرا، میره ئامانجی خۆی مسۆگه‌ر كرد و كردییه بازرگانی و ده‌رفه‌تێك بۆ تاوانباركردنی پارتی.
باس له‌وه‌یش ده‌كات كه میره له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه كۆنترۆڵ كرا و ئه‌وه‌یشی به ده‌رفه‌ت زانی تا هێرش بكاته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئێسته نووسه‌رانی سلێمانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه میره بازرگانی به سۆرانی مامه‌حه‌مه‌وه كردووه، بۆیه ساڵ به‌ساڵ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كاڵتر ده‌بێـته‌وه.