مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی ڕه‌خنه‌ی توند له شه‌پۆلی په‌یجه‌كان ده‌گرێ و به بێ ساحێب ناویان ده‌بات، پێی وایه ئه‌و په‌یجانه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك به‌ڕێوه ده‌برێن.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمپانیای فه‌یسبووك له ئۆپراسیۆنێكدا نزیكه‌ی 400 په‌یج و ئه‌كاونتی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری داخست كه سووكایه‌تییان به خه‌ڵك و سه‌ركرده‌كان ده‌كرد و بڕی 27 ملیۆن دۆلاریش زیان به‌و په‌یجانه كه‌وت.
باچاوه‌ڕێ بین و بزانین چی‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و چه‌ندان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك ده‌كه‌ون، 27 ملیۆن دۆلار یان زیاتر
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی تهمووز، كامیل عومه‌ر مامۆستای زانكۆی سلێمانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌یجی نوێی داناوه و نووسیویه‌تی، "له ماوه‌ی دوو رۆژدا شه‌پۆلێكی فراوانی په‌یجی بێ ساحێب و به‌ناوی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌وه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی ته‌نیوه، وه‌ك قه‌وما، گۆم، كوا؟، دیوه شاراوه‌كان و .....هتد".
كامیل عومه‌ر كه هاوكات ڕۆژنامه‌نووسه و له‌ماوه‌ی ڕابردوو زۆرترین ڕه‌خنه‌ی له كاری میدیاكان هه‌بووه، باسی له‌وه‌یش كردووه كه "ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و په‌یجانه له یه‌ك شوێنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و یه‌ك لایه‌ن سپۆنسه‌ریان ده‌كات".
له كۆتاشدا به ته‌نزه‌وه نووسیویه‌تی، "باچاوه‌ڕێ بین و بزانین چی‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و چه‌ندان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك ده‌كه‌ون، 27 ملیۆن دۆلار یان زیاتر".